نوفمبر 2016

ئاگادارییەک بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

newsitem-1471-14.12.2012-ku.jpg

 ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠١٢ کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەددین سیمینارێک لەلایەن نوێنەرانی زانکۆی (Glyndwr)ی بەریتانی ساز دەکرێت بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی دەربارەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ناوبراو و هاوکاریکردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی بۆبەدەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی.

هاتن بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازییە، هەروەها ئەو پێشکەشکارانەی کە بەنیازن بۆ خولەکانی ئایندەی بەرنامەی تواناسازی داوا پـێشکەش بکەن دەتوانن ئامادەی ئەم سیمینارە بن.