ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی لە کۆبوونەوەی ژمارە (8) ی ڕۆژی (3/5/2012) بڕیاریدا لەسەر شێوازی نوێ ی گواستنەوەى ڕاژەى فەرمانبەران لە گشت وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بەم شێوەیەى لای خوارەوە:
-   لە کاتی پێویستی زانکۆ و دەستە تەکنیکیەکان و دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بە (ناونیشانێکی وەزیفی دیاریکراو) دەبێت بانگەوازی لە سێ ڕۆژنامەدا بۆ بکرێت بە گواستنەوەى ڕاژە.لەگەڵ دیاریکردنی مەرجەکان بۆ پێشکەشکار.
 -  پێویستە پێشەکی ڕەزامەندی نووسینگەى بەڕێز وەزیر بۆ بانگەواز کردنەکە وەربگیرێت.
 -  خوازیار بۆ گواستنەوەى ڕاژە بۆ ئەو (ناونیشان وەزیفیە) داواکاری پێشکەش دەکات لەگەڵ نووسراوی لارینەبوونی فەرمانگەکەی خۆی بە گواستنەوەی ڕاژە بە پلەکەیەوە.
 -  لە هەموو زانکۆ و دەستەیەکی تەکنیکی سەر بە وەزارەتمان لێژنەیەکی هەمیشەیی پێک دەهێنرێت بۆ ئەنجامدانی  چاوپێکەوتن بۆ پێشکەشکاران.
 -  لە دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پێشکەشکاران، ناوی پاڵیۆراوان بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەتمان بۆ بڕیار و ڕەزامەندی و ئاگادار کردنەوەى وەزارەتەکانیان بە ڕەزامەندیمان لەسەر گواستنەوەى ڕاژەیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.
 
داواکارین لە بەڕێزتان بۆ ڕەچاو کردنی ئەم شێوازە نوێیە و بەرزنەکردنەوەی مامەڵەى گواستنەوەى ڕاژەی فەرمانبەرانتان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا .
