Nov 2016

گواستنەوەى ڕاژەی فەرمانبەران

newsitem-1330-17.05.2012-ku_01.jpg

 ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی لە کۆبوونەوەی ژمارە (8) ی ڕۆژی (3/5/2012) بڕیاریدا لەسەر شێوازی نوێ ی گواستنەوەى ڕاژەى فەرمانبەران لە گشت وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بەم شێوەیەى لای خوارەوە:

  1.   لە کاتی پێویستی زانکۆ و دەستە تەکنیکیەکان و دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی بە (ناونیشانێکی وەزیفی دیاریکراو) دەبێت بانگەوازی لە سێ ڕۆژنامەدا بۆ بکرێت بە گواستنەوەى ڕاژە.لەگەڵ دیاریکردنی مەرجەکان بۆ پێشکەشکار.

  2.  پێویستە پێشەکی ڕەزامەندی نووسینگەى بەڕێز وەزیر بۆ بانگەواز کردنەکە وەربگیرێت.

  3.  خوازیار بۆ گواستنەوەى ڕاژە بۆ ئەو (ناونیشان وەزیفیە) داواکاری پێشکەش دەکات لەگەڵ نووسراوی لارینەبوونی فەرمانگەکەی خۆی بە گواستنەوەی ڕاژە بە پلەکەیەوە.

  4.  لە هەموو زانکۆ و دەستەیەکی تەکنیکی سەر بە وەزارەتمان لێژنەیەکی هەمیشەیی پێک دەهێنرێت بۆ ئەنجامدانی  چاوپێکەوتن بۆ پێشکەشکاران.

  5.  لە دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ پێشکەشکاران، ناوی پاڵیۆراوان بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەتمان بۆ بڕیار و ڕەزامەندی و ئاگادار کردنەوەى وەزارەتەکانیان بە ڕەزامەندیمان لەسەر گواستنەوەى ڕاژەیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.

 

داواکارین لە بەڕێزتان بۆ ڕەچاو کردنی ئەم شێوازە نوێیە و بەرزنەکردنەوەی مامەڵەى گواستنەوەى ڕاژەی فەرمانبەرانتان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا .