نوفمبر 2016

پۆستی ڕاگر و ياريده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سته‌ - سلێمانی

ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ چه‌ندين پۆست درێژ كرايه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ی خوێندنی ته‌كنيكی - سلێمانی.

سەبارەت بە پۆستى راگرەکانى دەستەى تەکنیکى سلێمانى، کە دوا بەروارى وەرگرتنى داواکارییەکان 29/9/2010 بوو، درێژکرایەوە بۆ 7/10/2010 بۆ ئاگادارى و ئەو بەڕێزەى کە دەیەوێت داواکارى پێشکەش بکات، پێویستە (cv)یەکەى بۆ هەمان ئیمەیلى پێشووتر (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت.
پۆستەکان:

  1. راگری کۆلیجی تەکنیکی سلێمانی.
  2. راگری کۆلیجی تەکنیکی کشتوکاڵی هەلەبجە.
  3. راگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە .
  4. راگری پەیمانگای  تەکنیکی کەلار.
  5. راگری پەیمانگای  تەکنیکی سلێمانی.
  6. راگری پەیمانگای  تەکنیکی کۆیە.
  7. یاریدەدەری سەرۆکی دەستەی خوێندنی تەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری زانستی.