نوفمبر 2016

پەیامی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەبۆنەى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى

وەزیری خوێندنی باڵا+ پەیام

بەبۆنەى دەستپێکردن و بەڕێوەچونى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە هەرێمى کوردستان، هیواى سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران و قوتابیانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەخوازم و هیوادارم پرۆسەکە بەسەرکەوتویى بەڕێوەبچێت.

 

وەک بەشێک لە بەرپرسیارێتی وەزارەتمان و بەمەبەستی هاوکاریکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن بەشێک لە تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە هۆڵەکانى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچن، بۆیە جێگەى خۆیەتى لێرەدا سوپاسى سەرجەم سەرۆک زانکۆ و ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستاو فەرمانبەرانی ئازیز بکەین چ لە زانکۆ حکومیەکان و چ لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، کە زۆر لەخۆبردوانە خەمخۆر و هاوکار بون بۆ دابینکردنى هۆڵەکان، هەر لەم سۆنگەیەشەوە جارێکی تر داوایان لێ دەکەم بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئەوەى پرۆسەى تاقیکردنەوەکان بەبێ گرفت و لە کەشێکى ئارام بەڕێوەبچێت.

 

لە کۆتاییدا جارێکی تر هیواى سەرکەوتن بۆ پرۆسەکە و خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیى دەخوازم.

 

د. ئارام محمد قادر

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى