لە ئاگادارییەکدا بۆ خوێندکاران و قوتابیانى قۆناخى یەکەم لە زانکۆى سۆران، زانکۆکە وەرگیراوان ئاگادار دەکات مامەڵەکانی کاروبارى یاسایى بە ئەلیکترۆنى کردەوە و، قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن بەشێوەیەکى خێراو بەکەمترین ماوە و تێچو لەڕێگەى خۆیانەوە مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن.
ئەمەى خوارەوە دەقى ئاگادارى و لینکى ئەنجامدانى مامەڵەکانە بۆ وەرگیراوان:
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بۆ قوتابیان/ خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆی سۆران بە سیستەمەكانی (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران):
زانكۆی سۆران وەك یەكەمین زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، مامەڵەكانی كاروباری یاسایی خوێندكاران/ قوتابیانی بە ئەلیكترۆنی كردووە، بۆیە قوتابیان/ خوێندكاران دەتوانن بە شێوەیەكی خێرا و، بە كەمترین تێچوو لە ڕێگەی خۆیان مامەڵەكان پڕ بكەنەوە، واتە بۆ مامەڵەكانی كەفالەت و بەڵێننامەی خوێندكاران/ قوتابیان، هاوشێوەی ساڵی ڕابردو و مامەڵەكان لە ڕێگەی وێبسایتی زانكۆ پڕ دەكرێنەوە و، پێویست بەوە ناكات قوتابی/ خوێندكاران سەردانی دادنووس و دادگاكان بكەن.
بۆ زانیاری زیاتر و داگرتنی فایلەكانی بەڵێننامە و كەفالەت بەشێوەی (pdf) سەردانی ئەم بهستهره بكەن و كلیك (لێــــــره) بكهن بۆ پێشكهشكردن :
بهڵگەنامەكانى ترى پێویست بۆ وەرگرتن و تۆماركردنى خوێندكاران/ قوتابییان لە زانکۆی سۆران بۆ ساڵی خوێندنی [2019 - 2020]:
- بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزە بە پەسەندکراوی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی پەروەردەوە.
- چوار وێنەی مامەڵەی قوتابی/ خوێندكاری وهرگیراو.
- وێنەیەکی مامەڵەی قوتابی وهرگیراو لەسەر CD بۆ بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری IT.
- بڕی شەست هەزار (60000) دینار بۆ دەستپێکی مامەڵەی وەرگرتن لە یەکەی ژمێریاری فاکەڵتی وەردەگیرێت.
- دوو کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ لە هەریەک لەمانەی خوارەوە:
- ڕەگەزنامەی عێراقی، یاخود کارتی نیشتمانی.
- ناسنامەی باری شارستانی، یاخود کارتی نیشتمانی.
- کارتی زانیاری.
- کۆبۆنی خۆراک.