به‌ئامانجی په‌ره‌پێدانی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی و، به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی خوێندن له زانكۆكانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی پلانی ستراتیجی وه‌زاره‌تدا، زانكۆی دهۆك ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی فراوانتر ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، د. موسڵح دهۆكی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك له دیدارێكیدا، له‌گه‌ڵ د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: زانكۆی دهۆك له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی پڕۆسه‌ی خوێندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له به‌ش و كولێجهكان، ڕاشگه‌یاند، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زانكۆی دهۆك له‌گه‌ڵ زانكۆی (THM- Technische Hochschule Mittelhessen) ڕێكهوتنامهیهكمان ئاماده‌كردوه بۆ ئیمزا كردن، به‌هۆیه‌وه ساڵانه (25) خوێندكار له بواری (Biomedical Engineering) له یه‌ككاتدا بڕوانامه‌ی زانكۆی دهۆك و زانكۆی (THM)ی ئاڵمانی وه‌رده‌گرن، وتیشی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (DAAD) ئاڵمانی پاڵپشتی ده‌كرێ.
له به‌رامبه‌ردا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ستایشی كار و پڕۆژه‌كانی زانكۆی دهۆكی كرد، به‌تایبه‌ت له هه‌وڵه‌كانیان بۆ فراوانكردنی بازنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ زانكۆ ئاستبه‌رزه‌كانی جیهان، وتیشی به‌خشینی دوو بڕوانامه‌یی ده‌سكه‌وتێكی گرنگ و پیرۆزبایی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و، خوێندكارانی به‌شی (Biomedical Engineering) ده‌كه‌م، وتیشی ئەم هەنگاوە هاوبەشەی هەردوو زانکۆ باشدارییەکی گرنگە لە پرۆسەی بە نێودەوڵەتیکردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، کە لە ئەولەویەتی کار‌و پرۆژەکانی وەزارەتەکەمان بووە، ڕوونیشی كرده‌وه: لەم بوارەدا گەلێک پرۆژەی گرنگمان جێبەجی کردووە، كه به‌هۆیانه‌وه بڕوانامه‌ی زانکۆکانمان و سیستم و یەکەکانی خوێندن و ئاکامەکانی پرۆسەی خوێندن و فێرکردن لەبەر ڕۆشنایی ستانداردە زانستی و ئەکادیمییەکانی جیهان هاوسه‌نگ ده‌بێ.