د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له وه‌فدێكی ئیتاڵی به‌سه‌رۆكایه‌تی (د. جۆزیببی بۆنیفازی) سه‌رۆكی زانكۆی سابینزای ئیتاڵی كرد. له دیدارێكدا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێكه‌وتی (8/4/2019) له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان وه‌زاره‌ت و زانكۆكه كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان، خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی، پاشان به‌گرنگیه‌وه باسی له پێویستی هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆی ئیتاڵیا كرد، پاشان به‌گرنگیه‌وه باسی له جێبه‌جێكردنی سیستمی بۆلۆنیا پرۆسس له زانكۆكان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، (د. جۆزیببی بۆنیفازی) سه‌رۆكی زانكۆی سابینزای ئیتاڵی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی زانكۆكه‌یان و ژماره‌ی خوێندكاران و ئه‌و سیستمی كرد، كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ڕونیشیكرده‌وه له زۆر بواردا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی دونیا هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه ئاره‌زو ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له بواری ئه‌كادیمی و خوێندنی باڵا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆكان دروست بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند سیستم و پرۆگرامه‌كانی خوێندنی پزیشكی گۆڕانكاری تێدا ده‌كه‌ین و، هه‌نگاوه كرداریهكانیشمان ناوه، هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی پزیشكی كرا، كه وابڕیار له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا له شاری هه‌ولێر به‌به‌شداری (12) وڵات به‌ڕێوه‌بچێ، بۆ ئه‌وه‌ش بانگهێشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی كرا بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆنگره‌یه‌دا.
وه‌فده‌كه‌ی ئیتاڵیا پێكهاتبوو له (ئیلۆ مۆنتانا، گایتانۆ مۆنتیكۆ، رۆبیرتۆ سیسیر و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیكه).