د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له‌ڕوی یاساییه‌وه وه‌زاره‌تەکەمان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر زانكۆ تایبه‌ته‌كان هه‌یه و سه‌رجه‌میان له چوارچێوەى ڕێنماییەکانى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كارده‌كه‌ن، وتیشی: ئێستا له كوردستان هیچ زانكۆیه‌ك نه‌ده‌توانێ كاربكات نه‌ده‌توانێ سه‌ركه‌وتوبێت گه‌ر ڕێوشوێنی یاسایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت ته‌واو نه‌كردبێت.
ئه‌و ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانی پێشکەشکردنى وتارێک له یادی (10) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی زانكۆی تیشك هات، كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێکەوتى( 10\2\2019) له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو.
له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كیشدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: به‌ناوی خۆم و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەخێرهاتنتان دەکەم، پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی (10) ساڵەی زانکۆکەتان زانکۆی تیشک دەکەم، هیوادارم ئەم زانکۆیە وەک زانکۆکانی دیکەی کوردستان ببێتە ڕێنیشاندەر و بەرەوپێشبردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان
د.یوسف گۆران وتیشی: وەکو دەزانن ئەزمونی زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ئەزمونێکی زۆر کۆن نییە، (10) ساڵ بۆ زانکۆ تەنانەت (50) ساڵ بۆ زانکۆ حکومیەکان، چونکە ئەو دامەزراوانە پێویستی بە مێژویەکی درێژ هەیە بۆ گەشەپێدان و پەرەپێدان، بۆیە ئێمە لە هەرێمی کوردستان کە کۆنترین زانکۆمان مێژوەکەی (50) ساڵەو زانکۆ تایبەتەکانمان تەمەنیان (١٠) ساڵە، مایەی خۆشحاڵییە، کە دەبینین ئاستی زانکۆکان بە بەراورد بەو تەمەنە کورتەی هەیانە گەیشتونەتە ئەو ئاستە.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، كه وەزارەتی خوێندنی باڵا هەر لە سەرەتاوە تێڕوانینێکی تایبەت و جیاوازی بۆ زانکۆ تایبەتەکان هەبوە، ڕاستە دیبەیتێکی زۆر لە سەر دروستبونی زانکۆ تایبەتەکان هەبوە، بەڵام ئێمە پێمان وابوە کە زانکۆ تایبەتەکان ئەتوانن ڕۆڵێکی تەواوکەر ببینن لەگەڵ زانکۆ حکومیەکان، بە خۆشحاڵیەوە لەم (١٠) ساڵەی تەمەنی زانکۆ تایبەتەکان دەبینین بەشێک لەو زانکۆیانە تایبەتانە توانیوانە ڕۆڵێکی بەرچاو ببینن لە گەشەپێکردنی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، د.یوسف گۆران وتیشی: دەتوانم بڵێم زانکۆی تیشک یەکێکە لەو زانکۆ تایبەتانەی کە توانیویەتی لە زۆر بواردا جێ پەنجەی خۆی دیار بکات و دەرکەوێت لەنێو زانکۆ تایبەتەکاندا .
ڕاشیگه‌یاند: ئێمە كه وا دەڵێن هەمو زانکۆ تایبەتەکان ناگرێتەوە چۆن لە ناو زانکۆ حکومیەکانیش هەمانبوە کە کێشەیان هەبوە بە هەمان شێوە زانکۆی تایبەتیش. له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: یەکێک لەو شتانەی کە ئێمە پێخۆشحاڵین لە وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئەوەیە بەردەوام پەیوەندی باشمان لەگەل زانکۆ تایبەتەکان هەیە بەردەوام لە چوارچێوەى ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا کاریان کردوە، ڕونیشیکردەوە ئەگەر ئەوە بۆ ئێوە قسەیەکی ئاسایی بێت ئەوا لە ڕوانگه‌یه‌كی دیكه‌وه باسی شوێنەکانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بکەین هەندێ کۆلێژ و هەندێ زانکۆ کاریان کردوە، بەڵام ڕێپێدانی حکومەت و خودی وەزارەتی خوێندنی باڵایان وەرنەگرتوە، بەڵام زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خویندنی باڵا کاردەکەن، وتیشی: ئەگەر بەراوردیش لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکەین، کە مێژویەکی کورتیان هەیە و ئاستیان لە چوارهەزار و پێنج هەزارەکانە کە پێشتر دەبینن لەسەرەتای دروستبونیان بەو شێوەیە نەبو. ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: كه ئەمە بەرهەمی یەک دو ساڵ نییە، بەڵكو بەرهەمی چەندین ساڵەی کارکردنی سیستمی خوێندنی باڵایە کە ئێمە لەسەرەتاوە هەوڵمان داوە لەسەر بنەماى کواڵێتی کار بکەین، لەسەر ئاستی كێبڕكێیه‌كی زانستی و ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان وامان کردوە ئاستی زانکۆکانمان بەرزبێتەوە، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: پێخۆشحاڵین بەو داتا‌و زانیاریانەی کە لە زانکۆکەتان هەیە و، یەکەمە لەسەر ئاستی کوردستان و ئێراق.
د.یوسف گۆران وتیشی: یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندی و خاڵە باشەکانی زانکۆی تیشک ئەوەیە کە گرنگیەکی تەواو بە هەندێک خاڵ دەدەن کە لای ئێمه لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گرنگیەکی گەورەی هه‌یه، لەوانەش بەدەستهێنانى متمانەى نێودەوڵەتى کە ئێستا یەکێکە لە ستانداردە دیارەکانی خوێندنی باڵا لە جیهان، هیواشی خواست له پڕۆسه‌ی كارگێریشدا متمانه‌ى نێودەوڵەتى بەدەستبهێنن.
له‌كۆتایی وته‌كانیشیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له ستافی زانكۆ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كرد و، وتی: ده‌كرێت ئه‌م زانكۆیه وه‌ك زانكۆیه‌كی پێشه‌نگ له‌نێو زانكۆ تایبه‌تیه‌كان سه‌یر بكرێت.
لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا، د.ئیدریس هادی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆی تیشك کورتەیەکى مێژویى لەبارەى چۆنیەتى گەشەسەندنى زانکۆکە لە روى چەندایەتى و چۆنایەتى باسکرد و ڕایگه‌یاند: ئەم زانکۆیە (10) ساڵ بەر لە ئێستا دامەزرا له‌ده‌ستپێكدا (5) به‌شی له‌خۆگرتبو، بەڵام ئێستا خاوه‌نی (21) به‌شی خوێندنه، وتیشی سه‌ره‌تا ته‌نها (162) خوێندكار و قوتابی له‌و زانكۆیه ده‌یانخوێند و، ئێستا زانكۆكه خاوه‌نی زیاتر له سێ هه‌زار قوتابی و خوێندكاره، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: لە زانكۆی تیشك زیاتر له دو هه‌زار ده‌رچو هەیە و, (%65) ده‌رچوانیش هه‌لی كاریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه و خاوه‌ن كارن، د.ئیدریس هادی ئاماژه‌ی به چالاكیه زانستییه‌كانی زانكۆكه‌یان كرد و بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ی بەئه‌نجامدانی كۆنگره و كۆنفرانسی زانستی هێنایەوە.
لە بەشێکى دیکەى ئەو ساڵ یادەدا چەند چالاکیەکى دیکەى هونەرى و زانستى نمایش کرا.