نوفمبر 2016

لەئێستادا (١٧٣١) کاندیدى خوێندنى باڵا و خوازیارى نازناوى زانستى کۆرسى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى ئەنجامدەدن

هەواڵێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆرسى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرەکانى زمان لە ژمارەک لە زانکۆکانى کوردستان کردەوە، لە ئێستادا (١٧٣١) کاندیدى خوێندنى باڵا ماستەر و دکتۆرا و، خوازیارانى نازناوى زانستى کۆرسى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى وەردەگرن.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕوانگەى بەرپرسیاریەتی و بۆ بەرژەوەندى کاندیدانى خوێندنى باڵا ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى نازناوى زانستى، رێنماییەکانى خوێندنى باڵا و نازناوى زانستى هەموارکردەوە، بەپێى هەموارەکەش ڕێگە بە کاندیدان و خوازیاران درا کۆرسى تەواوکارى ئەنجامبدەن.

دواتریش تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستەکان بەهەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوى (AMIDEAST) ئەمریکى قازانج نەویست لەهەریەک لە سێنتەرى زمان لە زانکۆکانى (سەڵاحەددین، سلێمانى، دهۆک، راپەڕین، سۆران و گەرمیان) ئەنجامدرا و بەپێى فەرمانى وزارى ژمارە (١٩١٩) لە ڕێکەوتى (١٢/١٢/٢٠١٨) وردەکارى و شێوازى دەستپێکردنى کۆرسەکان ڕاگەیەنرا.

بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێکەوتى (٥/١/٢٠١٩)وە کۆرسەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى لە هەریەک لە سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکانى (سەڵاحەددین، سلێمانى، دهۆک، راپەڕین، سۆران و گەرمیان)  دەستىپێکردەوە و، لە ئێستادا (1674) کاندیدى خوێندنى باڵا و خوازیارى نازناوى زانستى کۆرسى تەواوکارى دەخوێنن، بەشێوەیەک لە زانکۆى سەڵاحەددین (640) کاندید و خوازیار, لە زانکۆى سلێمانى (462), لە زانکۆى دهۆک (٢٦٦)، لە زانکۆى راپەڕین (165)، لە زانکۆى سۆران (98) و لە زانکۆى گەرمیان (43) کاندید و خوازیار بەشدارن لە کۆرسەکان.

 

لەئێستاشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئامادەکارى دەکات بۆ ئەو کاندیدو خوازیارانەى کە لە ڕێکەوتى ٢٦/٩/٢٠١٨ تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستەکانیان ئەنجام نەدابوو، بۆ ئەوەى لە داهاتویەکى نزیکدا تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاستەکانیان ئەنجامبدەن.