د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بانگهێشتى پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار بۆ کوردستان دەکات.
لە میانەى پەیامێکیدا بۆ دیدارى دۆخى خوێندنى باڵا د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بانگهێشتى پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار بۆ هەرێمى کوردستان دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا و, لە میانەى بەڕێوەچونى دیدارى دۆخى خوێندنى باڵا لە کوردستان, کە لە ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (١٣/١٠/٢٠١٨) لە بەریتانیا بەڕێوەچو, د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و د.خەتاب شێخانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى بەنوێنەرایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشدارى تێدا کرد, پەیامێکى د.یوسف گۆران-ى خوێندەوە.
لەو دیدارەدا, کە بە ئامادەبونی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا و کۆمەڵێک ئەکادیمیستی کورد لە زانکۆکانی بەریتانیا و کوردستان هاوڕی لەگەڵ پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار خاوەنی خەڵاتی ساڵی ٢٠١٨ی فیڵدز بۆ بیرکاری بەڕێوەچو.
پەیامی جەنابی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندرایەوە، لەسەرەتاى پەیامەکەیدا, د.یوسف گۆران به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌وە پیرۆزبایی له پرۆفیسۆری داهێنه‌ری گه‌له‌كه‌مان (كۆچه‌ر بیركار) کرد، به‌بۆنه‌ی وەرگرتنی خەڵاتى ساڵی ٢٠١٨ی فیڵدز بۆ بیرکاری، وتیشى بێگومان سەرکەوتن لەو بوارە گرنگەدا خۆشحاڵ و دڵخۆشى کردین، تۆ شانازییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و ئه‌كادیمیست و زانستخوازان به‌تایبه‌ت، بۆیه ئه‌خوازم به‌رده‌وامی به‌ڕێچكه‌ی پێشكه‌وتن و داهێنانه‌كانت بده‌یت و، ئێمه‌ش له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی ئامانج و هیواكانت ده‌بین، چونكه به‌ڕێزتان جێی شانازی و ئۆمێدی گه‌لێكی سته‌مدیده‌ن.
لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ئه‌كادیمیستانی ئاماده‌بوی سمینارهکەش وتى: خۆشحاڵم كه دوری نیشتیمان و خه‌می نیشتیمان و داهاتوی گه‌لێك ئێوه‌ی كۆكردۆته‌وه بۆ باسكردن له بابه‌تێكی هه‌ستیاری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، كه ئه‌ویش پڕۆسه‌ی خوێندن و زانسته، چونكه وه‌ك ده‌زانین ته‌نها زانست چه‌كی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌ر كاتێكیش ئاستی زانستی زانكۆكانی هه‌ر وڵاتێك پێشبكه‌وێ، به‌دڵنیایه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ش پیشدهكهوێ.
لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا, د.یوسف گۆران باسى لەو کاروچالاکیانە کرد, کە لەماوەى چوار ساڵى ڕابردودا ئەنجامیداوە, بۆ ئەوەش ئاماژەى بە کۆمەڵێک پڕۆژە کرد.
لە تەوەرێکى دیکەى پەیامەکەیدا, وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى لە دیدى وەزارەت بۆ پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستی زانكۆكانى کوردستان کرد و ڕایگەیاند: له داهاتودا پلان و كاری گه‌وره‌ترمان هەیە بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانمان، بەتایبەت بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانمان و باشترکردنی ئاست و کواڵیتی توێژینەوە و گەیاندنی دەستی ئاکادێمیستانی ناوخۆ بە سەرچاوەی توێژینەوە ڕەسەنە نێودەوڵەتییەکان و چەندین پرۆژەی تر, ڕونیشیکردەوە ئێوەی ئەکادێمیستانی کورد لە تاراوگە گەنجینە و سەرمایەی بەنرخی وڵاتەکەمانن، بۆیە بێگومان لە داهاتوودا هاوکاری و پشتیوانی‌تان لە ئێمە یەکێکە لە کۆڵەگە و پایە بەهێزەکان بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژەکانمان و به‌دیهێنانی خەون و ئامانجه باڵاكان، پێشنیاز و ڕاو سهرهنجەکانی ئێوه‌ی ئه‌كادیمیستی كوردی لە تاراوگه چرایەکی ڕۆشنە و ڕێگه‌ی دوور و درێژی هەنگاوەکانمان ڕۆشن ئەکات بۆ خزمەتکردنی زیاتری وڵاتەکەمان.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بانگهێشتی بەڕێز پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار و بەشێک لە ئامەدەبوانى کرد تا سەردانى کوردستانی زێدی خۆیان بکەن و, لە نزیکەوە لەگەڵ هاوتاکانتان لە ئاکادیمیستانی زانکۆکانی کوردستان بتوانین نەخشەڕێگه‌ی داهاتو دابڕ‌ێژین بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی خوێندنی باڵا لە کوردستان.
هەر لەو دیدارەدا, د.خەتاب شێخانى (لۆگۆ)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشکەش بە بەڕێز پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار کرد، له‌هه‌مان كاتدا د.ئه‌حمه‌د ده‌زیی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین لۆگۆی زانكۆكه‌یانی پێشكه‌ش به پرۆفیسۆر كۆچه‌ر بیركار كرد.
لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا، پانێلێک سەبارەت بە دۆخی ئێستای خوێندنی باڵا لە کوردستان بەڕێوەچوو، کە پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار و چەند ئەکادیمیستێکی تری کورد بەشدار بون و، پ.د.ئەحمد ئەنور دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین/هەولێر یەکێک بوو لە پانێلیستەکان، لەم پانێلەدا تیشک خرایە سەر دۆخی ئێستای خوێندنی باڵا لە کوردستان و، چۆنییەتی دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان ئەکادیمیستانی کورد لە تاراوگە و ئەکادیمیستانی زانکۆکانی کوردستان، هه‌روه‌ك د.ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له میانه‌ی ئه‌و پانیڵه‌دا باسی له‌و كاروپڕۆژانه كرد كه وه‌زاره‌ت جێبه‌جێیی كردوه، هه‌روه‌ك باسی له دیدگای وه‌زاره‌ت كرد بۆ داهاتو.
دواتریش لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی چڕ کرا و چەندین سەرنج و پێشنیاز پێشکەشکران سەبارەت بە دۆخی خوێندنی باڵا لە کوردستان و بەشداریکردنی ئەکادیمیستانی کورد لە تاراوگە لە پێشخستنی زانکۆکانی کوردستان.