د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى لەمانگى دەى ئەمساڵدا بۆ جارى سێیەم رانکینگى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، بەو داتایانەشى ئێستا لەبەردەستماندان بەپێى ئەو ستاندارانەى کە کردوومانە ئێستا من ئەتوانم ئەوتان پێ‌بڵێم کە ئێستا زۆر ئاماژەى دڵخۆشکەر هەن بە نیسبەت زانکۆکانەوە سەرەجەم زانکۆکان لەو داتایانەى لەبەردەستدان بەرەو پێشچوونى باشیان لەو بوارانەدا بەدەست هێناوە بەتایبەتى لەبوارى لێکۆڵینەوە.
ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنيايى جۆرى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى ڕێكخست
ئه‌م وتانه‌ى له‌ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوندا هات كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى 5/9/2018 به ئاماده‌بوون و چاودێرى د.يوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د.محه‌مه‌د حسین سه‌رۆكى ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنيايى جۆرى، ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنيايى جۆرى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ یاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و به‌ڕێوه‌به‌رانى دڵنيايى جۆرى و به‌ڕێوه‌به‌رانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له‌زانكۆ و په‌يمانگا حكومى و تايبه‌ته‌كان له هۆڵى له‌زانكۆى پۆلي ته‌كنيك له‌شارى هه‌ولێر داهات.
پەرەپێدانی پرۆسەی دڵنیای جۆری و تەندروستى و سەلامەتى لە ناو زانکۆکان یەکێک بووە لە ستراتیژیە گرنگەکانمان
له‌ميانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وته‌يه‌كيشدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە ئەمرۆ بەشدارم لەم کۆبوونەوە فراوانەدا، دەستخۆشی لە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە کە بەر لە دەستپێکردنی خوێندنی ئەم ساڵ گفتوگۆ لەگەڵ ئێوەی بەرێز بکەین لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگ کە پەیوەندارن بە بەرزکردنەوی ئاستی جۆرێتی خوێندن لە گشت زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: پەرەپێدانی پرۆسەی دڵنیای جۆری و تەندروستى و سەلامەتى لە ناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان یەکێک بووە لە ستراتیژیە گرنگەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، جێبەجێکردنیشی دەبیتە هۆی بەدەستهێنانی متمانەی تاکەکانیان و کۆمەڵگە لەئاستی خوێندن و بەهای بڕوانامەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
د.یوسف گۆران روونیشى کردەوە کە: وەزارەتەكەمان لە پێشينەى بەرنامەى كاریدايە كە گرينگى زياتر بە پڕۆسەی دڵنيايى جۆرى و كواڵيتى خوێندن و لایەنی تەندروستی و سەلامەتی لە گشت زانکۆ و پەیماناگاکان بدات ، وتیشى: بۆ ئەمەش لە ئێستادا دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیای جۆری لە وەزارەت بە پەیام و دیدو ئامانجی نوێوە کار بۆ بەرەو پێشخستنی زیاتری زانکۆ و پەیمانگاکان دەکات بە ئامانجی دەستەبەرکردنی کوالێتیەکی باشتری خوێندن و فێرکردن بە پێی ستانداردی جیهانی.
هەر لە وتەکانیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: یەکێک لە ستراتیژیەتە گرنگەکانی وەزارەت بریتیە لە گرنگی دان بە پڕۆسەی دڵنیای جۆری و تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەم مەبەستەش ئێوە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەتان لە ئەستۆیە کە بەشیووەیەکی بەردەوام و چاڵاکانە لێکۆلینەوەی ورد بکەن لە سەر چۆنیەتی پێشخستنی کوالێتی پڕۆسەی خویندن بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی زانکۆکانی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە بتوانن ئاستی زانکۆکانی هەرێم بگەیەنن بە ئاستی ستانداردی جیهانی و بەدەستهێنانی پلەیەکی باشتر لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان.
وەزارەت کاری کردووە لەسەر بایەخدان بە تویژینەوەی زانستی
هه‌ر له وته‌كه‌يدا د.يوسف گۆران وتیشى:وەزارەتمان کاری کردووە لەسەر بایەخدان بە تویژینەوەی زانستی بۆ ئەم مەبەستەش لە هەنگاوی یەکەم (ئەنجومەنی نیشتمانی توێژینەوەی زانستی لە کوردستان)ماندامەزراند، ڕوونيشى كرده‌وه كه ئەمساڵیش بۆ یەکەمجار ئەو گرانتەمان ڕاگەیاند و بۆ چەندین لێکۆڵەر دەرچوو، ئێمە لەگەڵ ئەوەى گرنگى بەتوێژینەوە دەدەین دەزگایەکى گەورەمان بۆ هاندانى توێژینەوە دروست کردووە، ئێمە هەوڵمانداوە لەڕێی ڕانکینگیشەوە ئاست و کواڵتى ئەو لێکۆڵینەوانە بەرز بکەینەوە، چونکە تەنها هەبوونى ڵێکۆڵینەوە و سەنتەرى لێکۆڵینەوە بەس نین، بۆ ئه‌وه‌ش وتى: دوو مەرجى زۆر سەرەکیمان داناوە کە دەبێت لە لێکۆڵینەوەکاندا هەبن ئەوانیش: پەیوەندیداربن بەکێشەو گرفتەکانى وڵاتەکەمان لەهەموو بوارەکاندا،بۆ کێشە زانستى و ئەکادیمییەکان، ئەو کێشانەى پەیوەستن بە کۆمەڵگا کێشەکانى پەیوەست ئابورى بەڕێوەبردن و حوکمڕانى و مەسەلە زانستیەکان، ئەمە لایەنێک لە لایەنەکانى لێکۆڵینەوەکان.
لەبارەى مەجى دووەمیش بۆ لێکۆڵینەوەکان وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى:ئاستى توێژینەوەکان، ئێمە تەنها مەبەستمان فێڵدەکەنیە کە بۆچى بەکاریدەهێنین، بەڵکوئاستى ئەو لێکۆڵینەوانە دەبێت لەگەڵ ئاستە ستانداردە جیهانییەکان بڕوات بتوانێت ئیمپاکت فاکتەرى هەبێت بتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگاى ئەکادیمى جیهانیدا تێکەڵ بێت.
عيراق و يه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى سوود له‌كاره‌كانى ئێمه وه‌رده‌گرن
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشکراشیکرد:یەکێکی تر لە پڕۆژە گرنگ و سەرەکیەکانی وەزارەتمان بریتی بوو لە پڕۆژەی ( نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان)بوو، ئەوکاتەى کە دەستمان پێ‌کرد دیبەیتێکى زۆر گەورە لەناو زانکۆکان دروست بوو ئايا سوودى ئەم ڕیزبەندیە چیە؟ ئایا ئەم ڕیزبەندیە چۆن و بەچ پێوەرێک ئەنجام دەدرێت و چ دەزگایەک ئەمە دەکات و بۆ کێ دەکرێت، پێوەرەکانى چین، بۆ ئەمەش هەندێک ناڕەزایەتیش هەبوو لەناو زانکۆکان‌دا، بەڵام ئێستا دواى ئەوەى کە ئێمە بۆ ماوەى سێ ساڵ ئەو ڕیزبەنییەمان کرد ئێستا وەزارەتى خوێندنى بالاى عیراق دەستى پێکردووە بەبیرکردنەوە بۆ دانانى ڕیزبەندى زانکۆکانى عیراق.
د.یوسف گۆران لەبارەیەوە زیاتر ووتى: لەچەند ڕۆژى ڕابردوو کە سەرۆکى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى کە زیاتر لە 600 بۆ 700 زانکۆى تێدایە بیریان لەوە کردۆتەوە کە ڕانکینگ و ڕیزبەندى دابنێن بۆ زانکۆ عەرەبییەکان، کەواتە ئێمە لەوەد پێشەنگ ووین تەنانەت کاتێک وەفدى وەزارەتمان سەردانى بەغدامان کرد و لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵاى عیراق دانیشتین و چ کاتێک کە وەفدى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى هاتبوون داوایان لە ئێمە کرد پێوەرەکان چین بۆ ئەوەى سوودیان لێوەربگرین بۆ دانانى پێوەر بۆ ڕانکینگى خۆیان، لەو چوارچێوەیەشدا د.یوسف گۆران ئەوەى راگەیاند: حەز دەکەم شانازى بەوە بکەن کە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى ئێوە کەبەشى هەرە زۆرتان بەشداربوون لە جێبەجێ کردنى چ لە زانکۆ حکومیەکان چ لەزانکۆک تایبەتەکان پێشەنگ بوونە لەو بوارەدا و لەناوچەکەشدا وەکو باسمان کرد لەهەموو ڕۆژهەڵاتى ناوەراست و وڵاتانى عەرەبى تەنها تورکیا ڕیزبەندى نیشتمانى بۆ زانکۆکان هەیە، بۆیە دەبێت ئێمە هەم شانازى بەوە بکەین هەم بۆ ئەوە بزانین کە ئێمە لەو بوارەدا نەدواکەوتووین لەگەڵ دەوروووبەرى خۆمان بەڵکو لەزۆر هەنگاو دا لەپێشەوین.
لەمانگى دەى ئەمساڵدا بۆ جارى سێیەم رانکینگى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین
لهبهشێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه: وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى لەمانگى دەى ئەمساڵدا بۆ جارى سێیەم رانکینگى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، بەو داتایانەشى ئێستا لەبەردەستماندان بەپێى ئەو ستاندارانەى کە کردوومانە ئێستا من ئەتوانم ئەوتان پێ‌بڵێم کە ئێستا زۆر ئاماژەى دڵخۆشکەر هەن بە نیسبەت زانکۆکانەوە سەرەجەم زانکۆکان لەو داتایانەى لەبەردەستدان بەرەو پێشچوونى باشیان لەو بوارانەدا بەدەست هێناوە بەتایبەتى لەبوارى لێکۆڵینەوە، ئەو لێکۆڵینەوانەى کە فاکتێکى جیهانیان هەیە بۆیە ئەمە جێگاى دەستخۆشیە بۆ هەموو زانکۆکان ،د.یوسف گۆران وتیشى: ئێمە مەستمان ئەوە نیە زانکۆیەک بەسەر زانکۆیەکى تر گەورەبکەین و بڵێین ئەمە باشترە لەمە، بەڵکو کارى سەرەکی ئێمە دروست کردن و چەسپاندنى ئەو کلتورەیە کەدەبێت لێکۆڵینەوەکانمان لێکۆڵینەوەى رەسمى ئاست بەرزبن و بەشداربن لەپڕۆسەى لێکۆڵینەوە جیهانیەکان و خەم و کێشەى ئەم وڵاتەى خۆمان دەربخەن بۆ کۆمەڵگاى ئەکادیمى تاوەکو بزانین لە چ ڕێگەیەکەوە چارەسەریان بۆ بکرێت، چونکە لێکۆڵینەوەکان ناسنامە و کێشەى وڵاتەکەمان دەردەکەن کەس نیە بێت لەسەر کێشەى باڵندەکان لەناوچەیەکى جوگرافى دەربخات، ئەگەر خۆمان نەبین، یان ئاوێک کە وشکى کردووە یان دارستانێک یان نەخۆشییەکى کۆمەڵایەتى یان نەخۆشیەکى سیاسى هەبێ ئەگەر خۆمان نەیەین لێکۆڵینەوەى لەبارەوە بکەین، زياتر وتيشى: ئێمە لەگەڵ ئەوەى کە لێکۆلینەوە ئەکەین لەناو کۆمەڵگاى ئەکادیمى ئەو گۆڤارانەى کە بڵاودەکەینەوە بەمەلاین خەڵک دەیانخوێنێتەوە، ئەمە خۆى لەخۆیدا مارکێتینگە و قسەکردنە لەکێشەکانە وڵاتەکەمانو ناساندنى ,لاتەکەمان و ناساندنى مێژووى خۆمان، بۆیە لەگەڵ ئەوەى ئێمە ئەرکێکى زانستى جێبەجێ دەکەین ئەرکێکێکى نیشتیمانیش دەکەین کاتێک کە ئێمە ئەتوانین لەو ئاستە بەرزانەى لێکۆڵینەوەکانى خۆمان بڵاوبکەینەوە.
كاركردن بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تى كردنى زانكۆكان به‌رده‌وامه
د. يوسف گۆران وتيشى: خاڵیکیتری گرنگ هەیە کە وەزارەتمان کار دەکات لەسەر بە نێودەولەتی کردنی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە زانکۆکان هەنگاو بنێن بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی متمانەبەخشین (Accreditation) لە لایەن دەزگا و ئاژانسە ئەکادیمە جیهانیەکانی تایبەت بە پێدانی متمانە بەخشین دەدرێت، به‌خۆشحاڵيه‌وه ده‌بينم هه‌ندێ له‌زانكۆكان چ له‌سه‌ر ئاستى زانكۆ چ له‌سه‌ر ئاستى به‌ش هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ىى ئه‌كريته‌يشنيان هه‌بێ، چونكه ئێستا تهقريبهن له ئاستى دونيا بۆ ناساندن و به‌نێوده‌وڵه‌تى كردن و بۆ يه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كان بۆ هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانى ديكه‌ى كه‌دێنه پێشه‌وه بابه‌تى ئه‌كريته‌يشن و متمانه‌به‌خشين گرنگيه‌كى يه‌كجار زۆرى هه‌يه، له‌و چوارچێوه‌يشدا وتى: بۆيه ئێمه يه‌كێك له‌پلان ه سه‌ره‌كيه‌كانى وڵاته‌كه‌مان ئێمه له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى بۆ چه‌سپاندنى داهاتوو ئێمه هيچ زانكۆ و په‌يمانگايه‌ك نه‌هێڵين كه ئه‌كريته‌يشنيان نه‌بێت، ئێمه گه‌يشتينه ئه‌و متمانه به‌خشينه لهدهزگايهكى ناوخۆيى بێت يان هه‌رێمى يان نێوده‌وڵه‌تى ، چونكه چونكه ئه‌مه ئێستا بۆته يه‌كێك له ستاندارده هه‌ره گرنگه‌كانى دونيا هيچ پڕۆسه‌يه‌كى خوێندن به‌ره‌وپێش ناچێت ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌كريته‌يشنمان نه‌بێت.
هه‌ندێ به‌ش له زانكۆكان سيستمى ئايزۆيان به‌ده‌ست هێناوه
له‌باره‌ى سيسمى ئايزۆ كه وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا و توێژينه‌وه‌ى زانستى هه‌نگاوى گرنگى له‌و بواره‌دا ناوه، بۆ ئه‌وه‌ش ڕايگه‌ياند:لە ئێستادا وەزارەتمان بە گرنگیەوە دەستی کردووە بە جێبەجیکردنی بەرنامەی ئایزۆ (ISO) کە هەنگاوێکی باشی بڕیوە و لە پلانمان دا هەیە دوای جێبەجیکردن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئایزۆ (ISO) لە لایەن وزارەتمان، دەستبکەین بە جێبەجیکردنی ئەم بەرنامەیە لە گشت دامودەزگاکانی سەر بە وەزرەتمان بۆیە بە گرنگی دەزانین کە ئێوە لە ئێستاوە ئامادەکاری و کار بکەن بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری لەسەر ئەم بەرنامەیە بۆ ئەوەی لە کاتی دەستپێکردن بە جێبەجێکردنی بتوانن بەشیوەیەکی باش و ڕیاک و پێک جێبەجێی بکەن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه د.يوسف گۆران وتى: جێى ئاماژه‌يه له‌هه‌ندێك له‌زانكۆكان ئه‌و پڕۆژه‌يه ده‌ستى پێكردووه وه‌هه‌ندێ به‌ش له‌هه‌ندێك زانكۆ ئايزۆى وه‌رگرتووه، چۆن له‌مه‌سه‌له‌ى متمانه به‌خشين هه‌ندێك له‌زانكۆكان توانيويانه ئه‌وه ده‌سه‌به‌ر بكه‌ن به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ندێك به‌ش بۆ نمونه زانكۆى ئيشق له‌هه‌ندێ به‌شى زانكۆى ئه‌مريكى له سلێمانى و بۆ هه‌ندێك به‌ش ئه‌كريته‌يشن هه‌روه‌ها بۆ ئايزۆش چه‌ند زانكۆيه‌ك توانيويانه ئه‌كريته‌يشن به‌ده‌ست بێنن.
سه‌رپه‌رشتى كردن له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا خوێندن چالاك بكرێت
ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه كه بابه‌تێكى گرنگ هه‌يه كه ئێمه زۆر بايه‌خمان پێى نه‌داوه، بۆيه لێره داوا ده‌كه‌م كه ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنيايى جۆرى زياتر گرنگى پێبدات ئه‌وه‌يه كه سه‌رپه‌رشتى بابهتهكان بكه‌ن و زياتر ئه‌كتيڤ بكرێت له‌ناو خوێندنى باڵا ئێمه زياتر گرنگيمان به‌دڵنيايى جۆرى داوه، به‌ڵام دياره بێسه‌رپه‌رشتيكردن و بێميكانيزمى به‌هێزى سه‌رپه‌رشتيكردنمان هه‌بێ ناتوانين نهدڵنيايى جۆرى و نه‌هه‌موو ستاندارده‌كانى تر كه له وه‌زاره‌ت داده‌نرێت بۆ زانكۆكان و زانكۆكان دايده‌نێن بۆ خواره‌وه‌ى خۆيان جێبه‌جێى بكات، بۆيه من ده‌مه‌وێت لێره‌دا وه‌كو ڕاسپارده‌يه‌ك بۆ ئه‌م ده‌زگايه بابه‌تى سه‌رپه‌رشتيكردن به‌ته‌نها بۆ زانكۆك ئه‌هليه‌كان نيه به‌ڵكو بۆ زانكۆ حكوميه‌كانيشه، چونكه ئه‌مه لهياساى وه‌زاره‌ت هاتووه بۆيه داوا ده‌كه‌م بابه‌تى سه‌رپه‌رشتى كردن له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا چ له ئاستى خوێندنى به‌كالۆريۆس چ له‌سه‌ر ئاستى خوێندنى باڵا له ماسته‌ر و دكتۆرا ئه‌م سه‌رپه‌رشتى كردنه چالاك بكهرێت و وابكه‌ن بتوانين ئێمه متمانه‌مان هه‌بێ كه ئه‌و پڕۆسه‌يه له‌ناو زانكۆكان به‌رێوه‌بچێت و پڕۆسه‌كه‌ش به‌پێى ئه‌و ستانداردانه بڕوا كه له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا و ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا په‌سه‌ند كراوه.
دڵنیای جۆری ببێت بە کەلتورێک لە ناو زانکۆ و پەیمانگاکان
له كۆتايى وته‌كانيشيدا وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى وتى: ئێمە لە ڕابردوودا زۆر جەختمان لەسەر دڵنیای جۆری زانکۆکان کردووە کە تاوەکو ئێستا ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ئاستی چاوەروانی وەزارەتمان دا نیە، بۆیە پێویستە ئێوە لەمەودوا با ئاراستەیەک کار بکەن کە دڵنیای جۆری ببێت بە کەلتورێک لە ناو زانکۆ و پەیمانگاکان کە ڕەنگ بداتەوە لە لە هەڵسوکەوتی مامۆستایان و فەرمانبەرانو خوێندکاران بە شیوەیەک کە بچیتە نێو هەموو خانە و ڕەگ و ڕیشەی پڕۆسەی خویندن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.محه‌مه‌د حسێن له وته‌يه‌كدا له‌پاڵ به‌خێرهێنانى ئاماده‌بوون ڕايگه‌ياند: خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە ئەمڕۆ وەکو سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و بە سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێز (د. یوسف گۆران) وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەڕێزتان ئەنجام دەدەین.
وتيشى: ئێمە وەکو دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەت بە پێویست و گرنگمان زانی کە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێزتان ئەنجامبدەین بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کار و پڕۆژەکانی وەزارەت و دەزگاکەمان کە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەین بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتی پڕۆسەی خوێندن و ژینگەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە پێناو دەستەبەرکردنی باشترین جۆری خزمەتگوزاری کارگێڕی، فێرکردن، و توێژینەوە، و پڕۆگرامی خوێندن و ژینگەیەکی تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران/ قوتابیان لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتەكەمان، بۆ ئەمەش بە ئاڕاستەى هەنگاو نان و پێشوەچوونی بەردەوام بە پێی پێوەرەكانى ستانداردی ناوەخۆیی و جیهانی.
د.محه‌مه‌د حسین ڕونيشى كرده‌وه كه: دەزگاکەمان بە دید و پەیامێکی نوێ کار دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ئامانجی دیاریکردووە و پلانی بۆ دارشتووە بە ئامانجی گەیشتن بە دید و پەیاممان، کە دواتر لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پرزنتەیشنێک بە تێر و تەسەڵی باس لە دەزگاکەمان و دیدو پەیام و ئامانج و پلانەکانمان دەکەین، لە تەوەرەیەکی تردا باس لە گرنگی دڵنیایی جۆری و تەندروستی سەلامەتی لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەین، هەروەها لەگەڵ خستنە ڕووی چەندین تێبینی و خاڵی گرنگ کە بە پێویستی دەزانین لەگەڵ ئێوەدا باسی لێوە بکەین دواتر گوێ لە پێشنیار و را و سەرنج و داواکاریەکانتان بگرین.