د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: به‌پشت به‌ده‌ستور، له بواری خوێندنی باڵا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سیستمێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و سیستمه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له جیهان ڕوده‌ده‌ن، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بواری خوێندنی باڵا له كوردستان له ڕوی چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تیه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه بینوه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (29/8/2018) له میانه‌ی پێشوازیكردنی له د. عمرو عزت سلامه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب و، وه‌فدی هاوڕێی هات.
له‌و دیداره‌دا، كه له دیوانی وه‌زاره‌ت، به‌ئاماده‌بونی ڕاویژكار و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چو، گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی خوێندنی باڵا له كوردستان و، وڵاتانی عه‌ره‌بی كرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌سه‌ره‌تادا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان وتی: ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان زانكۆكانی كوردستان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بگاته به‌رزترین ئاست، وتیشی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی خوێندنی هاوبه‌شمان هه‌یه، بۆیه ده‌بێ به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی جیهان به‌ره‌وپێش بڕۆین.
د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌ر بابه‌تێك په‌یوه‌ندی به ئێمه و، زانكۆكانی كوردستان هه‌بێ ئاماده‌یی تهواوهمان هه‌یه بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی، وتیشی له ڕابردو و له ئێستاشدا چه‌ندین خوێندكاری كورد له زانكۆكانی میسر و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی خوێندنیان ته‌واو كردوه، سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له زانكۆكانی كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی ڕیفۆرم ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له كوردستان ده‌ستیپێكردوه و، له دیوانی وه‌زاره‌تیش ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌دڵنیایی جۆریمان هه‌یه و، بۆیه پێمان خۆش ده‌بێ له‌و بواره سود له ئه‌زمونی دڵنیایی جۆری زانكۆ ئاسته به‌رزه‌كانی یه‌كێتیه‌كه وه‌ربگرین.
له به‌رامبه‌ردا، د. عمرو عزت سلامه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ی كرد، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان خسته‌ڕو وتی: ده‌مانه‌وێ له نزیكه‌وه گویمان له پێداویستیه‌كانی زانكۆكانی كوردستان بێت، وتیشی ده‌توانین پڕۆژه‌ی جیا له بواری خوێندنی باڵا جێبه‌جێ بكه‌ین وه‌ك په‌ره‌پێدان به‌توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و هه‌نگاونان بۆ تێكه‌ڵبون به بۆلۆنیا پرۆسس و ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و په‌ره‌پێدانی توانای مامۆستایان و دڵنیایی جۆری و چه‌ندین بابه‌تی دیكه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لۆگۆی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به د. عمرو عزت سلامه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب كرد.
له وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ كوردستان، به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، د. عمرو عزت سلامه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب و وه‌فدی هاوڕێی له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل شیراتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان كۆبوه‌وه و، تیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان زانكۆكانی كوردستان و، زانكۆكانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی كرا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو، له‌سه‌ره‌تادا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی گه‌شه‌كردنی خوێندنی باڵا له بواری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی له كوردستان پیشكه‌ش به‌وه‌فدی میوان كرد و وتی: ئێستا (30) زانكۆی حكومی و تایبه‌ت له كوردستان هه‌یه و، (17) زانكۆ له یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب ئه‌ندامن، د.یوسف گۆران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: چۆنیه‌تی په‌یوندییه‌كان و بونیادنانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م زانكۆكان یه‌كێكه له‌و كارانه‌ی پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، وتیشی ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وبێت و پڕۆژه‌ی هاوبه‌شمان له بواره جیاوازه‌كان هه‌بێ گرنگ بۆ یه‌كیتیی زانكۆكانی عه‌ره‌بی و زانكۆكانی كوردستان، وتیشی به‌پشت به‌ده‌ستور، له بواری خوێندنی باڵا هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن سیستمێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و سیستمه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له جیهان ڕوده‌ده‌ن، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بواری خوێندنی باڵا له كوردستان له ڕوی چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تیه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه بینوه، به‌هه‌مان شێوه ده‌بێ یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌ب خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنن.
هه‌ر له میانه‌ی وته‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان به‌گرنگیه‌وه باسی له دواین سه‌ردانیان بۆ به‌غداد كرد و ڕایگه‌یاند: له دواین سه‌ردانماندا بۆ به‌غداد جه‌ختمان له پته‌وكردنی زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانمان كردوه، وتیشی گه‌شبینین و به‌و تێڕوانین و دیدگایه‌ی ئێستا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی ئێراقی هه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانین پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و گرنگ له بواره جیاكان جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غداد هه‌نگاو و كارێكی به‌رهه‌مدار بوو، هیواشی خواست سه‌ردانی د. عمرو عزت سلامه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب و وه‌فدی هاوڕێی بۆ كوردستان سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ و باش بێ و، ببێته قوناخێكی نوێ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یهكێیت زانكۆكانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی جیبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی ستافی زانستی و به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، د. عمرو عزت سلامه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب دوای ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه سوپاسی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیكرد بۆ میوانداركردنیان، ڕایگه‌یاند: یه‌كێتیه‌كه‌مان ده‌خوازێ په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان بدات، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی و ستایشی وهزارهتیكرد بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له خوێندنی ته‌كنیكی ئه‌نجامیداوه، وتیشی بێگومان زانكۆ ته‌كنیكیه‌كان ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له پێشخستنی كۆمه‌ڵگه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: جیهان و كۆمه‌ڵگه‌كان گۆڕانكارییان زۆریان به‌سه‌ردا هاتوه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان هاوته‌ریب بڕۆین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب وتی: ئه‌خوازین بزانین زانكۆكانی كوردستان بۆ داهاتو چ داواكارییه‌كانیان له یهكێتیكهمان هه‌یه، تا داواكارییه‌كان بكه‌ینه كارنامه‌ی داهاتومان، وتیشی له‌سه‌رده‌می جیهانگیر و گۆڕانكارییه‌كاندا ده‌بێ زانكۆكان بكه‌ینه خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه‌وه و باشتر له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كاندا بگونجێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د. عبدالرحیم احمد یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب به‌ئامێری داتاشۆ كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی دامه‌زراندن و پێكهاته‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یان پێشكه‌شكرد و ڕاگه‌یاند: یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب له ساڵی (1965) دامه‌زراوه و، له ساڵی (1969) یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی به‌ستوه، ئێستاش ژماره‌ی زانكۆكانی ئه‌ندام له یه‌كێتیه‌كه گه‌یشتۆته (360) زانكۆ له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی، هه‌ر له میانه‌ی سمیناره‌كه‌یدا باسی له ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی یهكیتیهكه و دیدگا و تێڕوانیان بۆ داهاتو و، ئه‌و كاروپڕۆژانهی له به‌رنامه‌یاندا هه‌یه جێبه‌جێی بكه‌ن به‌وردی باسی لێوه‌كردن.
له به‌شی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانی كۆبونهوهكهوه چه‌ندین پرسیار له بواره جیاكان ئاراسته‌ی وه‌فدی میوان كرا و، به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن ، د. عمرو عزت سلامه ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی زانكۆكانی عه‌ره‌ب كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هات.