زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى بڕیاریدا بەدیاریکردنى ڕێكه‌وتی (٩/١) وەک یەکەم ڕۆژى دەستپێکى دەوامى فەرمى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩).
بۆ سەرخستنى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان (حکومى و تایبەتەکان)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە دواین کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، كه خاڵێکى تایبەت بوو بەدانانی دانانى ساڵنامەى یەکگرتوو بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش له ئێستادا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سیستمی خوێندنی کرێدیتی ئەوروپی (ECTS) ناسراو بە پرۆسەی بۆڵۆنیا پیادە دەکات، هەربۆیە هاوشێوه‌ی پارساڵ سەرۆكایەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی رۆژی (1/9/2018)ی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2018-2019) دیاریكرد بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆ.
ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خوێدا كارئاسانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكان و، سود وه‌رگرتن له سیستمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خوێندن، به‌و هۆیه‌شه‌وه زانكۆكان ده‌توانن زوتر ئه‌كریده‌یتشن وه‌ربگرن، هەروەک لەلایەکى دیکەشەوە ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خوێدا وادەکات پرۆگرامەکانى خوێندن لەزانکۆ لەکاتى دیاریکراودا تەواوبکرێت، بۆ ئەوەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەخت دەکاتەوە لەسەر دەستپێکردنى پرۆسەى خوێندنى خوێندکاران لە زانکۆکان لە کاتى دیاریکراوی خۆیدا.
جێگەى ئاماژەیە زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ ساڵی دوه‌مه ٩/١ دەستدەکات بەپرۆسەى خوێندن ئەویش له‌چوار چێوه‌ی پیاده‌كردنی بۆڵۆنیا پرۆسێس و خوێندن به‌شێوازی سیستمی كرێدیتی ئه‌وروپی ناسراو به (ECTS)، سمیستهرهكانی خوێندنی وا رێكخستوه، كه هاوشێوەی زۆربەی زانکۆکانی جیهان بكەوێتە سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول.