له‌دواى به‌شدارى كردن له كردنه‌وه‌ى فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى له‌زانكۆى ئيشك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى تاقيگه و هۆڵه‌كانى خوێندن به‌ياوه‌رى سه‌رۆكى زانكۆ و مامۆستايان و خوێندكاران و قوتابيانى به‌شى فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى له زانكۆى ئيشق، (د.يوسف گۆران) وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى به‌شدارى هه‌شته‌مين خولى ده‌رچووانى زانكۆى ئيشكى كرد.
له‌ميانه‌ى پێشكه‌ش كردنى وتارێكيشدا كه به‌و بۆنه‌يه پێشكه‌شى كرد، (د.يوسف گۆران) ڕايگه‌ياند: پێش ئێستا زۆربەى زانکۆکانى هه‌رێمى كوردستان لەڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان نه‌بوو، ئێستا ته‌واوى زانكۆكانى كوردستان له‌نێو ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان، وتيشى ئێستا كێبركێى زانكۆكان له‌جيهان له‌سه‌ر دابين كردنى ئاينده‌ى خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنيان له‌بازاڕى كاردا.
ئه‌م وتانه‌ى (د.يوسف گۆران) وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌ميانى به‌شدارى كردنى داهات، له ههشهتهمين خولى ده‌رچووانى زانكۆى ئيشك كه ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه (25/6/2018) به ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى زانكۆى ئيشك و ژماره‌يه‌ك له لێپرسراوانى حكومى و حزبى و خوێندكاران/قوتابيان و كه‌سوكارى خوێندكارانى ده‌رچووى به‌شه‌كانى زانكۆى ئيشك به‌ڕيوه‌چوو.
له ده‌ستپێكى وتاره‌كه‌يدا وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى خوێندكاران/قوتابيانى زانكۆى ئيشك كرد به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگى ده‌رچووان له خولى هه‌شته‌مى ئه‌م زانكۆيه، وتيشى: هه‌ر به‌و بۆنه‌يه‌وه پيرۆزبايى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى خوێندكاران/قوتابيان و ستافى كارگێڕى و ده‌سته‌ى وانه‌بێژى زانكۆى ئيشك ده‌كه‌ين، بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونيان له گه‌ياندنى په‌يامى زانستى و ئه‌كاديمى به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووانه .
وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى وتيشى: ئێمه هيوايه‌كى باشمان به زانكۆى ئيشك هه‌بووه به‌تايبه‌ت له‌م دووساڵه‌ى دوايدا كه ده‌سته‌يه‌كى نوێ هاتووه و توانيويانه بەرەوپێشچونێکى باش بدەنە به‌ر ئه‌و زانكۆيه و كاركانيشيان له‌ڕووى زانستى و ئه‌كاديمى ديارن و ههوڵهكانيشيان به‌رده‌وامن، وتيشى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م زانكۆيه توانيان په‌يوه‌نديه‌كى باش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه له‌سه‌ر ئاستى كاره‌كانى زانكۆ دروست بكه‌ن، ڕاشيگه‌ياند: ئێمه له‌چوارچێوه‌ى رێنمايى و ياسكانى وه‌زاره‌ت هاوكارييان ده‌كه‌ين و هه‌نگاوه زانستييهكانيشيان به ئاراسته‌ى خزمه‌ت كردنى پڕۆسه‌ى خوێندن له كوردستان پشتيوانيان ده‌بين.
لهبهشێكى ديكه‌ى وته‌كه‌يدا وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى وتى: يه‌كێك له‌و كێشانه‌ى دووچارى زانكۆكان ده‌بنه‌وه كێبڕكێى زانكۆييه له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌ش كردنى باش‌ترين ئاستى خوێندن له‌چوارچێوه‌ى ڕينماييه و داهێنانه زانسنييهكان، بۆ ئه‌وه‌ش ووتى: پێويسته زانكۆكان خۆيان بێنه نێو ئه‌و كێبڕكێيه زانستيه جيهانيه، ئه‌گه‌ر زانكۆكان نه‌يه‌ن ئه‌وا دەزگا جیهینیەکان خۆيان وا ده‌كه‌ن زانكۆكانى هه‌رێم بكه‌ونه نێو ئه‌و پێشبڕكێيه،له‌و كاته‌شدا لهڕيزبهندييهكانى كۆتايدا ده‌بن و ناكه‌ونه نێو پێشبڕكێيه‌كى زانستى به‌سوود، له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا د.يوسف گۆران وتى: پێش زۆربەى زانکۆکانى هه‌رێمى كوردستان لەڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان نه‌بوو، ئێستا ته‌واوى زانكۆكانى كوردستان له‌نێو ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان، وتيشى: ئێستا كێبركێى زانكۆكان له‌جيهان له‌سه‌ر دابينكردنى ئاينده‌ى خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنيان له‌بازاڕى كاردا.
له‌كۆتايي وته‌كانيشيدا د.يوسف گۆران وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى وتى:پيرۆزبايي له مامۆستايان و خوێندكارانى ده‌رچوى ئه‌م خوله ده‌كه‌م، هيوادارين به‌و زانسته‌ى كه له‌ماوه‌ى ساڵانى خوێندنيان به‌ده‌ستيان هێناوه خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێبكه‌ن.
له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه د.ئيدريس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ميندارانى زانكۆى ئيشك باسى له‌به‌شه‌كانى زانكۆكه و پێشكه‌وتنه‌كانى زانكۆكه له‌بوارى زانستى و ئه‌كاديمى و متمانه‌به‌خشين لهچوارچٍوهى سياسه‌ت و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ به‌ره‌و پێش بردنى ڕه‌وشى خوێندن له كوردستان كرد و سوپاسى وهيرى خوێندنى باڵا و وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاشى كرد بۆ ته‌واوى هاوكارى و پشتگيريه زانستييهكانى كه له‌و ماوه‌يه‌دا پێشكه‌شيان كردوون، د.ئيدريس هادى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياند كه هه‌نگاوه‌كانى زانكۆكه‌ى له‌بوارى زانستى و ئه‌كاديمى ناوه‌ستن و به‌رده‌واميان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى خوێندن له‌و زانكۆكيه بگه‌يه‌ننه ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.
له خولى هه‌شته‌مى زانكۆى ئيشق بۆ ساڵى خوێندنى 2016-2017، 865 خوێنكار و قوتابى له 15 به‌ش بروانامه‌ى ده‌رچوونيان پێبه‌خشرا و له‌لايه‌ن (د. يوسف گۆران) وه‌زيرى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى و (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر و .ئيدريس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ميندارانى زانكۆى ئيشك، خه‌ڵات و ڕێزلێنان به‌خشرايه يه‌ك و دووه‌م و سێيه‌مى ته‌واوى به‌شه‌كان.