بەبۆنەى (٥٦) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان، د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی پیرۆزبایی له يەکێتیەکە و مامۆستایانی كوردستان دهكات، هەروەک ڕۆڵیان له پێگهیاندنی نهوهكانى گەلەکەمان بهرز دهنرخێنێت، ئەمەش دهقى پیرۆزبایەکەیە:
پەیامى د.یوسف گۆران بەبۆنەى (٥٦) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانى سکرتاریەتى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان
سڵاوى زانست و خەبات
بەبۆنەى (٥٦) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان پیرۆزبایى لە ئێوەى زانستخواز و سەرجەم مامۆستایان و پەروەردەکاران دەکەم، کە بەردەوامن لە خزمەتکردن بە بوارى پەروەردە و پێگەیاندنى نەوەکانى گەلەکەمان بەزانستى سەردەم.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک هەمیشە یهكێتیی مامۆستایانی كوردستان و مامۆستایان لە ناوەندەکانى خوێندن بەکۆڵەگەى پڕۆسەى پەروەردە و خوێندن دادەنێت، بۆیە درێخى ناکەین لە ههوڵدان بۆ بهدیهێنانی ئامانجەکانتان، لەهەمان کاتدا کارئاسانى تەواو بۆ مامۆستایان دەکەین بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ ژیانێکى شایستەو پەرەپێدانى پسپۆڕییەتیان و ئاشنابونتان بەنوێترین میتۆدەکانى زانست و پێشکەوتنى دونیا لەبوارە جیاکاندا.
مامۆستایانى خۆشەویست وەک حکومەت درک بە بارودۆخى سەختى دارایى هەموان دەکەین، بەڵام کۆڵ نادەین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانى مامۆستایان و باشکردن و بەرەوپێشبردنى بژێوى سەرجەم توێژەکانى کۆمەڵگە، هەر بۆیە بەپێویست و گرنگى دەزانم دەستخۆشى و سوپاستان ئاڕاستە بکەم، کە سەرەڕاى قەیرانى دارایى هەرێمەکەمان، کۆڵتان نەداو ڕێگەتان نەدا قەیرانەکە كاریگهری بكاتە سهر پڕۆسهی خوێندن و، ئهركی خۆتان بەباشى جێبهجێكرد، بۆیە حکومەتیش بەهەمان گڕوتین لەگەڵ باشبونى بارودۆخى دارایى ئاوڕى جدى لە بارى دارایى مامۆستایان دەداتەوە.
جارێکى دیکە ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان لە سەرجەم مامۆستایان و يەکێتى مامۆستایان پیرۆز بێت.
د.یوسف گۆران
وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی
٢٠١٨/٥/١٥