وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمى کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت زانكۆى یورك له هه‌ولێر، كه شێوازى خوێندن تیایدا به‌شێوه‌ى ئۆنلاینه باوهڕێكراو نیه، بۆیە داوا له خوێندكاران/قوتابیان ده‌كەین پاره‌ى خۆیان له‌و زانكۆیه به‌فیرۆ نه‌ده‌ن.
لەو بارەیەوە عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه له شارى هه‌ولێر زانكۆیه‌ك به‌ناوى زانكۆى یورك باره‌گاى كردۆته‌وه، لێره‌وه به خه‌ڵكى كوردستان و خوێندكاران و قوتابیانى خۆشه‌ویست ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌و زانكۆیه هیچ په‌یوه‌ندى به‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیەوە نیه و، بێ مۆڵهتەو باوه‌ڕپێكراو نیه.
عه‌باس ئه‌كره‌م ڕونیشیکردەوە شێوازى خوێندنى ئۆنلاین له هه‌رێمى كوردستان و ئێراق باوه‌ڕپێكراو نیه، بۆیه ئه‌م زانكۆیه‌ش بۆ خوێندن پشتى به‌ستووه به‌شێوازى ئۆنلاین بەستوە، لەهەمان کاتدا بەدەر لە ڕێنمایى و ڕێوشوێنەکانى کردنەوەى زانکۆ لە هەرێمى کوردستان، کە بەیاسا لە پاڕلەمانى کوردستان ڕێکخراوەو لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە سەرپەرشتى دەکرێ کراوەتەوە، بۆیە ئەوەش پێچەوانەى یاسا‌و ڕێنماییەکانە.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواى له خوێندكاران و قوتابیان ده‌كات بەهیچ جۆرێک داواكارى پێشكه‌ش به‌و زانكۆیه نه‌كه‌ن، چونكه بڕوانامه‌كانیان له‌هه‌رێمى كوردستان باوه‌ڕپێكراو نیه و پاره‌ى خۆیان به‌فیرۆ نه‌ده‌ن.