به‌ئامانجی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاتوێكردنی سيستمی تازه‌ی خوێندنی ياسا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی د.يوسف گۆران وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ديوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبونه‌وه‌يه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (١٧/٥/٢٠١٦) به‌ئاماده‌بونی د.كه‌ريم ساڵح عه‌بدول ڕاوێژكاری وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی و، د.محمد سابير به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و، د.نه‌ژده‌ت ئاكرێی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژينه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی ياسا له زانكۆ حكوميه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، لايه‌نه‌كانی سيستمی نوێی خوێندنی ياسا له زانكۆ حكومی و تايبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاتوتێ كرا‌و بڕياری پێويست له‌باره‌يانه‌وه درا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، د.يوسف گۆران وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی دوای سوپاسی ڕاگری كۆلێژه‌كان كرد كه كاره‌كانيان له ماوه‌ی ساڵی ڕابردا به‌باشی به‌ڕێوه‌بردوه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياند: گۆڕينی پرۆگرام و سيستمی خوێندن له به‌شه‌كانی ياسا له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی دێ بۆ چاكسازيكردن له سێكته‌ره جياكانی خوێندن و توێژينه‌وه‌ی زانستی.
له به‌شێكی ديكهی كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لايه‌ن سه‌رۆكی لێژنه‌ی سيستمی نوێی خوێندن كورته‌يه‌ك له‌باره‌ی كاروچالاكيهكانيان خسته‌ڕوو، و هه‌نگاوه‌كانی كاری داهاتوی لێژنهكهشيانی خسته‌ڕوو.
له به‌شێكی ديكهی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕياردرا كه بابه‌ته‌كانی ياسای ده‌ستوری و ده‌روازه‌ی ياسا بۆ ئه‌مساڵی خوێندن به‌شێوه‌ی سێنتهراڵ تاقيكردنهوهكانيان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش بۆ يه‌كه‌مين جاره كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان دوو بابه‌تی خوێندن له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ حكومی و تايبه‌تيه‌كان به‌شێوه‌ي سه‌نتراڵ تاقيكردنهوهكانيان ئه‌نجام بدرێت، له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا بڕياری پێكهێنانی سێ ليژنه‌ی لاوه‌كی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان درا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و پڕۆسه زانكۆ حكومی و تايبه‌تيه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگه‌كاندا بكه‌ن، هه‌روه‌ك ميكانزم و شێواز‌و چۆنييهتی ئه‌نجامدان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی تاقيكردنه‌وه‌كان گفتوگۆيان له‌باره‌وه كرا‌و بڕياری پێويستيان له‌باره‌وه درا.
له كۆتايی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا پڕۆسه‌ی خوێندن بۆ ساڵی دوه‌م و قۆناغی دوه‌م خاڵه سه‌ره‌كيه‌كانی دهسنيشان كرا و بڕياريش درا كۆبونه‌وه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دريژهييان هه‌بێ.