نوفمبر 2016

گۆڤاری زانستی "ARO"ی زانكۆی كۆیه‌ لە وێبگه‌ی زانستی تومسن ڕۆیته‌رز لیست کرا

issue-15-news-13.png

 گۆڤاری زانستی ئارۆ "ARO" بۆ لیستكردنی له‌ پێکهاتەی ئیندێکسی گواستنەوەی سەرچاوە نوێیەکاندا (ESCI) په‌سند كرا، به‌م پێیه‌، ئاڕۆ بووه‌ یه‌كه‌مین گۆڤاری زانستیی له‌ كوردستان و عیڕاقدا كه‌ بكه‌وێته‌ ناو لیستی بنكه‌یه‌كی زانیاری جیهانی پێشكه‌وتوو بۆ لیستكردنی سه‌رچاوەن.

ئاڕۆ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2013 دا به‌ كواڵتی جیهانی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستیدا و به‌ كاریگه‌ری ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی دامه‌زرا. له‌و باره‌یه‌وه‌ د. دیلان مه‌جید  ڕه‌وشانی ، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئارۆ وتی: هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ به‌ناوبانگه‌ شتێكی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی گۆڤاره‌كه‌ ڕوون و ئاشكراو به‌رهه‌مدار بون، وتیشی لیستكردنی گۆڤاری ئاڕۆ له‌ بنكه‌زانیاری ئاماژه‌كردن به‌ سه‌رچاوه‌ تازه‌ ده‌ركه‌وتوه‌كاندا (ESCI) نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گۆڤاره‌كه‌ بابه‌تی زانستی په‌یوه‌ندار و كاریگه‌ری پێشكه‌ش به‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان كردوه‌. هه‌روه‌ك ‌ پێشبینیشی كرد  له‌ شوباتی 2018دا گۆڤاری ئاڕۆ به‌ته‌واوی بكه‌وێته‌ ناو بنكه‌ زانیاری فراوانكراوی ئاماژه‌دان به‌ سه‌رچاوه ‌زانستییه‌كان (SCIE) وببێته‌ خاوه‌نی ئیمپاكت فاكته‌رێكی هه‌ژماركراو.

 سه‌باره‌ت به‌بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و گۆڤاره‌، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ئارۆ وتی: گۆڤاری ئارۆمان بۆیه‌ دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ بوو ببێته‌  سه‌كۆیه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ زانا ئاوات به‌رزخوازه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌ زانستییه‌كانیان له ناوه‌خۆ له‌ گۆڤارێكی زانستی ناسراو و دانپیانراو له‌ جیهاندا.

 ئارۆگۆڤارێكی زانستتیه‌ كه‌ ساڵی دووجار ده‌رده‌چێت و له‌لایه‌ن زانكۆی كۆیه‌وه‌ به‌ كۆدی e-ISSN:2307-549X,p-ISSN:2410-9355‌ و DOI: 10.14500/2307-549X به‌ زمانی ئنگلیزی بڵاوده‌كرێته‌وه‌. گۆڤاری ئارۆ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و گۆڤارێكی كراوه‌یه‌ (واتا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئه‌كسێسیان بۆی هه‌بێت) كه‌ توێژینه‌وه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ش بۆ توێژینه‌وه‌ له‌گشت بوارێكی زانستیدا ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ ئێستاشدا ئارۆ قۆناغێكی گرنگ له‌ مێژووی گۆڤاری زانستی له‌ كوردستان و عیڕاقدا تۆمارده‌كات به‌ لیستكردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی له‌ بنكه‌زانیاری ئاماژه‌كردن به‌ سه‌رچاوه ‌زانستییه‌ تازه‌ ده‌ركه‌وتووه‌كانی تۆمسن رۆیته‌رزدا (ESCI)،لێره‌وه‌ش ده‌توانێت ئه‌نجامی باش بۆخۆی تۆماربكات و شوێنی خۆی بكاته‌وه‌ له‌‌ ناو بنكه‌زانیاری فراوانكراوی ئاماژه‌دان به‌ سه‌رچاوه‌ زانستییه‌كان‌ (SCIE).

سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه‌ سه‌ركه‌وتنی گۆڤاری ئارۆ وه‌ك بڵاوكراوه‌یه‌كی زانكۆی كۆیه‌ كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری خوێندن و توێژینه‌وه‌ له‌ زانكۆكه‌دا.

ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه‌ بریتین له‌ د. شوان ك. ڕه‌شید و د. سه‌ڵاح ئیسماعیل. یه‌حیا و د. سه‌ركه‌وت س. عه‌بدولره‌حمان، سكرتێری گۆڤاره‌كه‌ د. جوان ڕه‌ئوف كه‌ هه‌موویان زۆر چالاكانه‌ و به‌تین و گوڕه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای له‌دایكبونی گۆڤاره‌كه‌وه‌ كاریان كردوه‌ و، به‌ هاوكاری و شاره‌زایی پیشه‌یی خۆیان به‌شدارییان له‌ سه‌ركه‌وتنی گۆڤاره‌كه‌دا كردووه‌. د. دیلان مه‌جید  ڕه‌وشانی داوای له‌ هه‌موو زانا ناوداره‌كان ده‌كات له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تیدا كه‌ هاوكاریان بن و به‌شداری بكه‌ن له‌ به‌ره‌وپێشبردنی جۆری توێژینه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

وێبگه‌ی زانستی تۆمسن ڕۆیته‌رز چیه‌

وێبگه‌ی زانستی تۆمسن ڕۆیته‌رز گه‌وره‌ترین لیستی جیهانیه‌ بۆ ئاماژه‌دان به‌سه‌رچاوه‌ زاننستییه‌كان. ئه‌م وێبگه‌یه‌ له‌ توێژینه‌وه‌ و بیرۆكه‌ له‌ گشت بوارێكی زانستیدا  له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كۆڵێته‌وه‌به‌ چون ب ۆ ‌ناو زیاتر له‌ یه‌ك بلیۆن سه‌رچاوه‌ی لیستكراودا. ئه‌م وێبگه‌یه‌ خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی زیاتر له‌ 100ساڵه‌‌، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی خاوه‌نداریه‌تی سیستمی لیستكردنی سه‌رچاوه‌كان. خزمه‌تگوزاریییه‌كه‌ ده‌ڕوات بۆ 3.100 گۆڤاری كراوه‌ كه‌ گشت هه‌رێمه‌ گه‌وره‌كان ده‌گرێته‌خۆ و زانسته‌كانی ژیان و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی وبواره‌ زانستیه‌ تازه‌ده‌ركه‌وتووه‌كان ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌م وێبگه‌یه‌ ئه‌نجام و په‌یوه‌ندی زیره‌كانه‌ له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی كاریگه‌رترین گۆڤارو توێژینه‌وه‌ی زانستی جیهانی پێشكه‌ش ده‌كات. له‌م وێبگه‌یه‌ی تۆمسن رۆیته‌رزدا، گشت توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ هه‌ره‌گرنگه‌كان لیست ده‌كرێن كه‌ ئه‌مانه‌ش گۆڤاری زانستی و په‌ڕتووك و ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ و كۆمه‌ڵه‌ داتای بڵاوكراوه‌ و پاكانه‌ی داهێنان ده‌گرێته‌ خۆ. ئه‌م ناوه‌رۆكه‌ فره‌ بواره‌ و و جیهانیشه‌ كه‌ له‌ 80 ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هاتۆته‌كایه‌وه‌ و به‌ 32 زمانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌رشیفی سه‌دساڵ زیاتر له‌ فایلی هه‌ڵگیراو.

شیكردنه‌وه‌ی جیهانی ئاماژه‌كردن به‌سه‌رچاوه‌كان ئه‌نجامی په‌یوه‌ندارو وته‌واو بۆ گه‌ڕانه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات، ئامرازه‌ ناواخنكراوه‌كانی شیكردنه‌وه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ باشتركردنی ئه‌نجامه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی بابه‌ت و په‌یوه‌ندی نوێ له‌ ناو بواره‌ زانستییه‌كان و ناوچه‌كاندا، هه‌روه‌ها یارمه‌تیت ده‌دات كه‌ ئاشنا بیت به‌ كاریگه‌ری جیهانی ئه‌م سه‌رچاوه‌و نووسه‌رانه‌ی كه‌ تۆ ده‌یان دۆزیته‌وه . ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ وێبگه‌ی زانستی تۆمسن ڕۆیته‌رز پێشكه‌شی ده‌كات زۆر له‌ شێواز و ئاڕاسته‌كان له‌ بواری توێژینه‌وه‌دا به‌ ئاسانی ده‌رده‌خات له‌ ڕێگه‌ی گه‌ڕان و به‌كارهێنانی ئامرازی شیكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ر. ئه‌مه‌ ده‌توانێ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یتاپه‌یتای به‌رده‌وامی توێژینه‌وه‌كه‌ت بۆ ده‌ربخات و نووسه‌ر و دامه‌زراوه‌و بڵاوكاره‌ هه‌ره‌ باشه‌كانت له‌ بوارێكی دیاریكراودا بۆ ده‌ستنیشان بكات و بتوانی وتاری زانستی په‌یوه‌ندار به‌ بابه‌ته‌كه‌ت به‌ خێرایی بدۆزیته‌وه‌ و شوێن ئاماژه‌كان بكه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی پێشووتر ده‌ستنیشان بكه‌یت و له‌و ئاڕاستانه‌‌ بكۆڵیته‌وه كه‌ تازه‌ سه‌ریان هه‌لداوه‌‌. هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنێكی بێلایه‌نانه‌ به‌ ئه‌نجامێكی 100% بێ لایه‌ن به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات.

 وێبگه‌ی زانستی تۆمسن ڕۆیته‌رز خۆی بڵاوكار نیه‌. ئه‌وان پێوه‌ره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی جێگیر بۆ بابه‌ته‌ لیستكراوه‌كان به‌كارده‌هێنن بێ هیچ جۆره‌ سنورداركردنێك و بێ هیچ كارنامه‌یه‌ك ته‌نها ڕاستییه‌كان نه‌بێت.

لیستی ئاماژه‌دان به‌سه‌رچاوه‌ تازه‌ده‌ركه‌وتووه‌كان (ESCI) ئێدیشنێكی نوێی وێبگه‌ی گرنگترین كۆمه‌ڵه‌ نووسراوی زانستیه‌

(Web of Science Core Collection). ESCI  لیستێكی فره‌بواره‌ و گشت بواره‌كانی زانست له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك زانست و زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هونه‌ر و زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كان. پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڤار له‌ ئێستادا هه‌ندێ پێوه‌ری سه‌ره‌كی داناوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی گۆڤار بۆ ESCI (بنكه‌ زانیاری ئاماژه‌دان به‌سه‌رچاوه‌ تازه‌ده‌ركه‌وتووه‌كان). پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ESCI په‌یوه‌سته‌ به‌ پڕۆسه‌ی په‌یڕه‌وكراو بۆ SCIE (بنكه‌زانیاری فراوانكراوی سه‌رچاوه‌ زانستییه‌كان) و SSCI (بنكه‌ زانیاری ئاماژه‌دان به‌ زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان) و AHCI (بنكه‌زانیاری ئاماژه‌دان به‌ سه‌رچاوه‌ هونه‌ری و مرۆڤایەتییه‌كان)

زانكۆی كۆیه‌ له‌ ساڵی (2003) وه‌ دامه‌زراوه‌ و خاوه‌نی چوار فاكه‌لتییه‌ كه‌ بریتین له‌ ئه‌ندازیاری، زانست و ته‌ندروستی، زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌روه‌رده‌، هه‌روه‌ها سكولێكی پزیشكی كه‌ له‌ 25 به‌ش له‌ بواری جۆراوجۆردا پێكهاتووه‌.