وه‌زيری خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی ڕايگه‌ياند: بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكانمان به‌ته‌واوه‌تی بهكۆمهڵگه و كێشه‌كانی ببه‌سترێنه‌وه، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی زانستيانه‌ی زياتری ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و ئابوری وڵات، زۆر گرنگه توێژينه‌وه‌ی ئه‌كاديمی ببێته خه‌می سه‌ره‌كيان.
نابێ زانكۆ تازه‌كان ته‌نها سه‌رقاڵی پڕۆسه‌ی خوێندن بن
ئه‌و ڕاگهياندنهی د.يوسف گۆران وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له ميانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكيدا هات، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (١٤/٣/٢٠١٦) له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مركی له كوردستان پێشكه‌شی كرد. وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی ڕووی داواكانی ئاڕاسته‌ی زانكۆ تازه له دايكبوهكان كرد وتی: ته‌نها سه‌رقاڵی پڕۆسه‌ی خوێندن نه‌بن، به‌ڵكو به‌شدارييه‌كی كارا له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌كاديمی و مه‌عريفی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكان له ڕێگه‌ی توێژينه‌وه‌و پێشنيازهوه چاره‌سه‌ری هه‌مه‌چه‌شنه بگه‌يه‌ننه ده‌ست بڕياردهرانی سياسی و، سه‌رئه‌نجام زانكۆكان ببنه بكه‌رێكی سياسی كارا له ناو ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
زمانی ئينگليزی، زمانی زانست و مه‌عريفه‌ی ئه‌كاديميه
له‌و مه‌راسيمه‌دا كه ژماره‌يه‌كی زۆر له لێپرسراوانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و بيانی ئامادهيبون، چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا، له‌و چوارچێوه‌يه‌دا د.يوسف گۆران له وتاره‌كه‌يدا دوای ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی به‌ئاماده‌بونی له شاری دهۆك ده‌بڕی، پيرۆزبايی كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مريكی كوردستانی كرد، وتيشيی ئه‌وه‌ی زياتر دڵخۆشمان ده‌كات ئه‌وه‌يه، كه ئه‌و زانكۆيه خوێندن تيايدا به‌و زمانه‌يه كه سه‌رجه‌م زانست و مه‌عريفه‌ی ئه‌كاديمی دونيای ئه‌مڕۆ، كه ئينگليزييه له‌سه‌ری بونيادنراوه، هه‌روه‌ك هيواشی خواست دامه‌زراندنی ئه‌و زانكۆيه له سنوره‌كه ببێته هۆی زياتر گه‌شه‌كردنی لايه‌نی ئابوری و كۆمه‌ڵايه‌تی ناوچه‌كه به‌گشتی و، كه‌رتی خوێندنی باڵا به‌تايبه‌ت.
نه‌وه‌ی نوێ شايسته‌ی خوێندنی باشتر و ئاست به‌رزه
له به‌شێكی ديكهی وتاره‌كه‌يدا وه‌زيری خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی باسی له پێگه‌ی خوێندكاران له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرد و ڕايگه‌ياند: خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌يه، كه خوێندكاران و نه‌وه‌ی نوێی سه‌ركرده‌كانمان شايستهو پێويستيان به‌هه‌لی خوێندنی باشتری ئاست به‌رز هه‌يه، هيواشی خواست زانكۆی ئه‌مريكی كوردستان بتوانێت ژينگه‌يه‌كی نوێ بۆ خوێندكاره گه‌نجه‌كانی كوردستان بڕخسێنێت، كه تيايدا سود له پسپۆڕی و زانست له پێناو به‌هێزكردنی توانای كه‌سێتی خۆيان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، تا له كۆتاييدا بۆ ژيانی هزری و پيشهيی و تايبه‌تی خۆيان سودی لێوه‌ر بگرن.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌نگاوی گرنگی له بواری چاكسازی ناوه
هه‌ر له وتاره‌كه‌يدا، د.يوسف گۆران ئاماژه‌ی به‌و چاكسازييانه كرد كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌ستيان پێكردوهو له‌و باره‌يه‌وه وتی: خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی زياتر له ساڵێكه چه‌ندين پرۆژه‌ی چاكسازی ده‌ستپێكردوه، له‌وانه‌ش ناساندنی زياتر زانكۆكان به‌پێوه‌ره ئهكاديمييه جيهانيه‌كان و، هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی پڕۆسه‌ی ڕيزبه‌ندی نيشتيمانی زانكۆكان، كه يه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی له ساڵی ڕابردودا له‌گه‌ڵ زانكۆكان ده‌ستمان پێكرد و جێبه‌جێمان كرد. دامه‌زراندنی په‌يمانگه‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌كاديمی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كاديمی مامۆستايان و، كهڕێر سێنته‌ره‌كان و، ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژينه‌وه‌ی زانستی و، ڕێنمابی نوێی دكتۆرا‌و گۆڕانكاری له پڕۆگرام و ساڵی خوێندن و گرنگيدان به‌زمانی ئينگليزی و...چه‌ند نمونهيهكن له‌و چاكسازييانهی له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له ماوه‌ی ڕابردو ده‌ستمان پێكردوه جێبه‌جێمان كرد.
زانكۆكان به‌چه‌ند ڕێگه‌يه‌ك ده‌توانن زياتر بناسرێن و ئاستيان به‌رز بكه‌نه‌وه
وه‌زيری خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی ديكهی وتاره‌كه‌ی ته‌رخان كرد بۆ چۆنيه‌تی ناساندانی زانكۆكانی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكان و له‌وباره‌يه‌وه وتی: بۆ خزمه‌تی زياتری خوێندكاران و خه‌ڵكی سنوره‌كه، ئێمه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی هانی زانكۆی ئه‌مريكی كوردستان ده‌ده‌ين كه به وردی كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردن و پاراستنی پێوه‌ره‌كانی دڵنيايی جۆری به‌تايبه‌ت له وه‌به‌رهێنان له بواری (ئهكريديتهيشن)ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پڕۆگرامهكانتان بكات، هه‌روه‌ك پيشبينيشی كرد كه ئه‌مساڵ ئه‌و زانكۆيه به‌شدارييه‌كی كار له ڕيزبه‌ندی نيشتيمانی زانكۆكانی كوردستان بكات، له‌هه‌مان كاتدا خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه ئه‌و زانكۆيه ده‌بێته پێنجه‌مين زانكۆ له كوردستان خوێندن تێياندا به‌زمانی ئينگليزی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش د.يوسف گۆران ڕونكردنهوهی زياتری دا‌و وتی: له‌م ڕۆژگاره‌دا زمانی ئينگليزی زمانی ده‌سته‌به‌ركردنی زانست و توێژينه‌وه‌ی ئهكاديمييه، بونی زمانی ئينگليزی و ستافی مامۆستايانی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌زا بواری زياتر بۆ دروستكردنی ژينگه‌يه‌كی گونجاوی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكه ده‌ڕه‌خسێنی، هه‌ربۆيه داوای له ستافی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكه كرد كار بۆ زياتركردنی خوێندكارانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كاديمی خۆيان بكه‌ن، وه‌زيری خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی سودی ئه‌و جۆره كاره‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ چه‌ند خاڵێك وتی: بونی خوێندكاری نێوده‌وڵه‌تی سه‌رباری سوده ئابوری و زانستيهكهی بۆ وڵاته‌كه‌مان، كاريگه‌رييه‌كی بهرچاويشی له ناساندنی كه‌لتور و كۆمه‌ڵی كوردستان بهجيهانی ده‌ره‌وه ده‌بێ، چونكه ئه‌و خوێندكارانه له ئاينده‌دا ده‌بنه باڵيۆزی ڕۆشنبيری كوردستان له وڵاتانی خۆيان.
زانكۆكان به‌شدارييه‌كی فراوانيان له چاره‌كردنی قه‌يرانه‌كان نه‌بوه
د.يوسف گۆران ڕه‌خنه‌ی له زانكۆكان گرت و وتی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا كوردستان ڕوبه‌ڕوی قه‌يرانێكی حكومڕانی – ئابوری قوڵ و، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی بۆته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا زانكۆكان له ڕێی توێژينه‌وه‌ی زانستی – ئه‌كاديمی به‌شدارييه‌كی به‌رچاويان له‌م كێشانه و دهيبهيته فراوانانه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان نيه، لاوازی به‌شداری زانكۆكان له گفتوگۆی ئه‌كاديمی له‌سه‌ر ئه‌و قه‌يران و هه‌ڕه‌شانه كاريگه‌رييه‌كی زۆر خراپی له‌سه‌ر ئاست و شێوه‌ی پێشنيازهكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان جێهيشتوه.
سيستمی به‌ڕێوه‌بردنی ئێستا پێويستی بهگۆڕانكارييه
له برگهيهكی ديكهی وتاره‌كه‌يدا وه‌زيری خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی ڕه‌خنه‌ی له سيستمی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان گرت و ڕايگه‌ياند: سه‌رباری قه‌يرانی دارايی كه ئێستا به‌رۆكی گه‌له‌كه‌مان و حكومه‌تی گرتوه، به‌ڵام دياره ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌م حكومه‌ته گۆڕينی سيستمی به‌ڕێوه‌بردن و حكومڕانی كوردستانه، چونكه ئه‌و شێوه به‌ڕێوه‌بردن و حكومڕانييهی له ڕابردودا هه‌مانبوه ئێستا ناتوانێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رده‌ميانه هه‌ڵ بكات، له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا د.يوسف گۆران ڕونيكردهوه كه چالاككردنی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان و نزيككردنهوهی زياتريان له هاوڵاتيان له ڕێی بهناسهنتڕاڵيكردنی به‌ڕێوه‌بردن و به‌رپرسيارێتی، له هه‌مان كاتدا داڕشتنه‌وه‌ی پهيكهری حكومه‌ت به‌پێی ئامانجی سه‌ره‌كی و كارايی دامه‌زراوه‌كان و، هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و ئابوری وڵات چه‌ند ئه‌ركێكی ههنوكهيی چاكسازی دامهزراوهيين له هه‌رێمه‌كه‌مان، كه خۆشبه‌ختانه ئێستا حكومه‌ت هه‌نگاوی جددی بۆ هه‌ندێك له‌و بوارانه ناوه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياند: كه پێويسته ئه‌و گۆڕانكارييانه بكرێت، چونكه ئێستا‌و ئاينده‌ی ئه‌زمونه‌كه‌مان وڵاته‌كه‌مان و نه‌وه‌كانی ئايندهمانی پێوه به‌نده.
ئاينده ڕونه‌و، قه‌يرانه‌كان تێده‌په‌ڕێنين
له به‌شی كۆتايی وتارهكهيشيدا د.يوسف گۆران گهشهبينی خۆی به تێپه‌ڕاندنی قه‌يرانه‌كان نيشانداو وتی: ئه‌مڕۆ كوردستان له باشور‌و ڕۆژئاوا ڕوبه‌ڕوی كۆنترين و دڕندهترين بيری تاريكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بۆته‌وه، وتيشيی گه‌له‌كه‌مان له سايه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ربه‌رزه‌كانمان و خوێنی شههيدانمان و، بهسادهترين چه‌ك و پێداويستی سه‌ركه‌وتن و نه‌به‌ردی مه‌زنيان تۆمار كردوه، هه‌روه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، كه گه‌لی كورد ئازاده‌و زيندوه، ڕۆژانی زۆر سه‌ختی تێپه‌ڕاندوه، گومانيشمان نيه كه به‌سه‌ر قه‌يرانه‌كان و شه‌مشه‌ممه كوێره‌كانی تاريكيشدا سه‌رده‌كه‌وێ و، ئه‌م گه‌له دواجار له ئاسۆيهكی دور يان نزيك ده‌گاته دوا ئامانجی سياسی خۆی.
به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانكۆكان ئامانجێكی پيرۆزی زانستی و نه‌ته‌وه‌ييه
له كۆتايشدا وه‌زيری خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی وتی: به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی زانكۆكانی كوردستان له ڕيزبه‌ندی جيهانی زانكۆكان ئامانجێكی پيرۆزی زانستی و نه‌ته‌وه‌ييه، گرنگه زانكۆی ئه‌مريكی كوردستان له ئه‌مڕۆوه بيكاته ئامانجی خۆی و كاری بۆ بكات، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌ياند: كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی پێشبينی به‌رزو گه‌ش له زانكۆكه‌تان چاوه‌ڕوان ده‌كات و، پێمان وايه كه ئێوه ده‌توانن بگه‌نه ئاستی به‌رزتری ئه‌و پێشبينيانهمان.
زانكۆی ئه‌مريكی كوردستان به‌شێوازێكی سه‌رده‌ميانه بونياد نراوه
دوا به‌دوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كان، د.يوسف گۆران وه‌زيری خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد له كردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مريكی كوردستان له شاری دهۆك، دوای كردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌ش ئاماده‌بوان به‌شه‌كانی زانكۆكه‌يان به‌سه‌ركرده‌وه، كه به‌شێوازێكی سه‌رده‌ميانه بونياد نراوه.