قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: ده‌بێت هەماهەنگی لە نێوان خوێندنی باڵا و بازاڕی کاردا هەبێت، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا هات بۆ زانكۆی كۆیه.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوڕێیه‌تی ده‌كرد، دوای پێشوازیكردنیان له‌لایه‌ن (د. وەلى مەحمود) و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی كۆیه، له دیدارێكدا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پیرۆزبایی د. وه‌لی مه‌حمود كرد كه وه‌ك سه‌رۆكی نوێی زانكۆی كۆیه ده‌ستبه‌كاربوه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، كه گۆران ئازاد ئه‌ندامی پاڕله‌مانی كوردستان ئاماده‌یبو، قوباد تاڵه‌بانی دوای له كێشه‌و گرفته‌كانی زانكۆكه‌ی كۆڵیه‌وه ڕایگه‌یاند: داواكارییه‌كانتان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و، له داهاتوودا هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانتان ده‌دین، وتیشی‌ی" دڵخۆشم به‌وه‌ی زانكۆی كۆیه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان یه‌كێكه له‌زانكۆ پێشه‌نگه‌كان و ناوێكی باشی ده‌ركردوه‌و، به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌كردندایه".
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی زانكۆكان و كه‌رتی خوێندنی باڵا له كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: كه دەبێت هەماهەنگی لە نێوان کەرتی خوێندنی باڵا و بازاڕی کاردا هەبێت، لەهەمان کاتتدا هەوڵبدرێت توێژینەوەی زانستی لە زانکۆکان گەشەی پێبدرێت و، لە خزمەتکردنی هەرێمی کوردستاندا سودیان لێببینرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه پێویسته زانكۆكانمان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له‌بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتیدا هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێكاری و لێكنزیككردنه‌وه‌ی ده‌رچوانی زانكۆ‌و كه‌رتی تایبه‌ت، به‌هاوكاری نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌نته‌ری كارمان له‌زانكۆكاندا دامهزراندوهو، به‌منزیكانه ده‌كرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
بڕوانه وێنه‌ی زیاتری سه‌ردانه‌كه