ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی دهرفهتی خوێندنی باڵا/ دکتۆراى بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا لە سەرانسەرى عێراق رادهگهیهنێت، تێچوى خوێندنەکە ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی دەیگرێتە ئەستۆ.
بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە خوازیارانى خوێندنى باڵا لە کوردستان دەکات، سود لەو دەرفەتە وەربگرن و، داخوازییەکانیان پێشکەش بکەن.
بۆ زانیارى زیاتر لەبارەى پسپۆڕى و بوارەکان و چۆنێتى پێشکەشکردن سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکەن، فۆرمى پێویست پڕ بکەنەوە، هەروەک ئاگادارى خوازیاران دەکەینەوە کە دوا کات بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (٣١/٨/٢٠١٥) دەبێت.
بۆ زیاتر زانیاری تکایە کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن..
https://www.daad.de/miniwebs/icerbil/en/26698/index.html