بۆ په‌ره‌پێدانی توانای فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌تایبه‌ت له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و ڕاهێنانیان له بواری به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری كارگێڕی به‌هاریكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (ICTC) خولێكی بۆ ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی ناو دیوانی وه‌زاره‌ت كرده‌وه.
له‌و خوله‌دا كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایاند، له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواره‌كه‌وه فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر ڕاهێنانیان پێكراو بابه‌تی زانستیان پێشكه‌ش كرا.
له مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه‌شدا، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی (15/6/2015) له هۆڵی ڤێدیۆ كۆنفرانس له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو، د.خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی له وتهیكیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه كرده‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت له‌پێناو زور ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان و مامۆستایان و خوێندكاران، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی خوله‌كه كرد.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی ده‌رچون له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شداربوانی خوله‌كه‌دا دابه‌ش كرا.