یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بیلاڕوسیا ئیمزا ده‌كرێت بۆ ڕاهێنانی پیشه‌یی و، سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.
گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چۆنێیه‌تی ئیمزاكردنی ئه‌و یادشتنامهیه، له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هات له‌گه‌ڵ وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵای بیلاڕوسیا سەرۆکی چەند زانکۆیەكى ئەو وڵاتە.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و، وه‌زیری پەروەردە و خوێندنی باڵای بیلاڕوسیا گفتوگۆیان لەبارەی چۆنێتی هاریکاری و هاوکاری یەکترکرا به‌تایبه‌ت پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان زانكۆ پۆلیتهكنیكهكانی هه‌رێمی كوردستان و بیلاڕوسیا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشنیازی ئیمزاكردنی یاداشتنامه‌یه‌ك كرا بۆ ڕاهێنانی پیشه‌یی و، سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتوی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ستراتیژ و پلانی هەردو وەزارەت کرا، لەگەڵ هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ سودوەرگرتن لە شارەزایی و تواناکانی بیلاڕوسیا له هه‌رێمی كوردستان.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا وه‌فدێكی باڵاى حکومەتى هەرێمی كوردستان بۆ بەدواداچون و جێبەجێکردنی یاداشتنامەى لێک تێگەیشتنى نێوان هەردولا گەیشتنە بیلاروسیا، کە لە میانی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ هەولێر لەنێوانیاندا واژۆکرا.
وه‌فده‌كه‌ی هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى ساماڵ سەردار، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى، فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە و جێگرى سەرۆكى وهفدهكە و لە ئەندامیێتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و رێبوار خەلیل سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان، تەها زەنگەنە بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، هیوا ئەفەندى سەرۆکى فەرمانگەى تەکنەلۆژیاى زانیارى، ئەژى عەبدولقادر راوێژکارى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و تۆفیق رەحمان، بەڕێوبەرى پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، پێکهاتبون.
به‌گه‌یشتنی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان لەلایەن ڤلادیمێر مەکێى وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە و چەند
بەرپرسێکى دیکەوە پیشوازییان لێ‌کرا و دواتر کۆبونەوەى حکومەتی بیلاروسیا و هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی ڤالێنتین ریباکۆڤ، جێگرى وەزیرى دەرەوە و ساماڵ سەردار ئەنجامدرا، بە مەبەستى واژۆکردنى پرۆتۆکۆلێك بۆ هاریکارى و هەماهەنگى و ئاڵوگۆڕکردنى ئەزمون و شارەزایى لە بوارەکانى پیشەسازى و کشتوکاڵ و بازرگانى و خوێندنى باڵا و تەکنەلۆژیاى زانیارى و گەشتوگوزار و ژورەکانى بازرگانى و پەرەپێدانى پەیوەندیەکانی نێوان هەردولا.
هەر لەو سەردانەدا میخائیل روس، جێگرى سەرۆک وەزیرانى بیلاروسیا لە تەلاری ئەنجومەنى وەزیران لەمیانى پێشوازیکردن و لە کۆبونەوەى لەگەڵ وه‌فده‌كه‌ی هەرێمی كوردستان دوپاتیکردەوە کە وڵاتەکەى دەیەوێت پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان بە تایبەتی پەرەپێبدات و ڕۆڵى هێزەکانى پێشمەرگەشى بەرزنرخاند لە روبەڕوبونەوەى داعش و پشتگیرى خۆی بۆ گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
له به‌رامبه‌ردا، ساماڵ سەردار، سڵاوی گەلی کوردستان گەیاندە حکومەتی بیلاڕوسیا و سوپاسیکردن بۆ هاوکاری و پاڵپشتیان لە گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمان رۆژ شاندی حکومەتی هەرێم، سەردانی کۆمپانیای گەورەی وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێلی (ماز)ی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایەدا کۆبوەوە.