سەرجەم ئەوكاندیدانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەكەین، كە تا ئێستا هیچ مامەڵەیەكی سەفەری دەرەوەی وڵاتیان بەمەبەستی خوێندن لە ڕاوندی دوەمی پلاندانان و ڕاوندی دوەم و سێیەمی خوێندنی باڵا نەكردوە.
پێویستە لە ڕێكەوتی (16/3/2015 تا 26/3/2015) فۆرمی هاوپێچ بۆ وەرگرتنی زانیاری تایبەت بە پڕۆسەی خوێندنیان پڕبكەنەوە، بەپێچەوانەوە هەر كاندیدێك ئەم فۆڕمە پڕ نەكاتەوە مافی سودمەندبونی لەبەرنامەی تواناسازی لێ دەسەندرێتەوە .
تێبینی :
1. ئەوكاندیدانەی لە ڕاوندی یەكەمی خوێندنی باڵا و پلاندانان تا ئێستا مامەڵەی سەفەركردنیان نەكردوە پێویست ناكات ئەم فۆڕمە پڕ بكەنەوە، چونكە مافی سودمەندبونیان لە بەرنامەی تواناسازی نەماوە .
2. ناكرێت كاندید زیاتر لە جارێك ئەم فۆرمە پڕ بكاتەوە.
3. پڕكردنەوەی ئەم فۆرمە ئەو كاندیدانە ناگرێتەوە كە كۆرسی زمانیان لە دەرەوەی وڵات تەواوكردوە و، چاوەڕێی دەستپێكردنی خوێندنی ئەكادیمین، یاخود بەهەر هۆیەك بێت خوێندنی ئەكادیمیان بۆ دواخراوە.
4. بۆ پڕكردنەوەی ئەم فۆرمە سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكە: