نوفمبر 2016

به‌رنامه‌ی ئیراسمۆس پلەس ده‌رفه‌تێكی زێرین بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا ده‌ڕه‌خسێنیت

ErasmusPlus_8.jpg

ئیراسمۆس پلەس بەرنامەیەکی یەکێتی ئەوروپایە لە بوارەکانی پەروەردە و ڕاهێنان و گەنج و وەرزش بۆ ماوەی شه‌ش ساڵ (٢٠١٤ـ٢٠٢٠) کاردەکات، ئامانج له‌م بەرنامەیە چارەسەركردنی گۆرانکاری ئابوری کۆمەلایەتی، کار، گەشەکردن و یەکسانی کۆمەلایەتی، لە خۆگرتن (احتواء) لە وولاتە ئەوروپاییەکان و هاوبەشەکانیان له‌ خۆده‌گرێت.

بەرنامەی ئیراسمۆس پلەس بە شێوەیەک داڕێژراوە، پشتگیری ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی کە توانای بەهرەدارەکان بەکاردەهێنێت و، پەرە بە هەلەکانی هاوکاری و ئاڵوگۆرکردن لە نێوان وڵاتە جیاکان لە بواری خوێندنی بالا و گەنجان دەدات.
 
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی نێوان ووڵاتە بەرنامە دارەکانی یەکێتی ئەوروپا و هاوبەشەکانی بۆ ساڵی (٢٠١٤ـ٢٠٢٠) به‌ دو شێوە  ڕاگه‌یاندراوه‌، ئه‌وانیش بریتین له:
 
1. پڕۆژەی هاوبەشەکان: ئه‌مه‌ پڕۆژەی نێوان دامەزراوە جیاوازەکانه‌ و، کاریگەریان لەسەر ئاستی دامەزراوەیی دەبێت.
2. پرۆژەی پێکهاتەییەکان: پڕۆژەکانی سیستەمی خوێندنی باڵا له‌ خۆده‌گرێت، کە کاریگەرییەکانی لەسەر ئاستی نەتەوەكان دەبێت.
 
وه‌ك له‌ به‌رنامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، وڵاته‌ هاوبەشەکانی بەسەر چەند هەرێمێکی جیاواز دابەش کردوە. هەرێمی کوردستان-یش  لەگەل هەریەک لە (كۆماری ئیسلامی ئێران، یەمەن) کەوتۆتە هەرێمی ژمارە (9)، پارەی تەرخانکراویش بۆ هەرێمی ژمارە (٩) بڕه‌كه‌ی (1,85) ملیۆن یۆرۆیه‌. بۆیه‌ به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌و دو وڵاته‌ی هه‌رێمی ژماره‌ (9)‌ هه‌یه‌، ده‌رفه‌تێكی باش ڕه‌خساوه‌ بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه‌ بكه‌ن و، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا بتوانن درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن له‌ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی (ئیراسمۆس پلەس)، بۆیه‌ داوا له‌ دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ده‌كه‌ین پڕۆپۆزەڵی تایبەت بە پڕۆژەکانتان ئامادە بکەن و، لە کاتی خۆیدا پێشکەشی بکەن.
 
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌كه‌و چۆنێیه‌تی پیشكه‌شكردنی داواكاری سه‌ردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:
 

 

The Erasmus+ Programme Guide for the 2015 General Call for Proposals in English:
http://ec.europa.eu/programmes/erasmus-plus/calls/index_en.htm

The priorities for Capacity Building Action are available at:http://eacea.ec.europa.eu/erasmus-plus/funding/key-action-2-capacity-building-in-field-higher-education-2015_en

Direct link to the document (XLS): https://eacea.ec.europa.eu/sites/eacea-site/files/budget_allocation_regional_and_national_priorities.xls