نوفمبر 2016

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێز لە قوربانيانى هەڵەبجە دەگرێت

4 (2).JPG

بە‌بۆنە‌ی یادی 27 ساڵە‌ی بۆردومانكردنی شاری هەڵه‌بجە بەچەكی كیمایی، هاوشێوەی دەزگاو دامەزراوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە‌چە‌ند ساتێك وە‌ستان بۆ گیانی پاكی شە‌هیدان ڕێز لە‌ قوربانیانی كارە‌ساتە‌كە‌ گیرا.

سەعات (11:00)ی پێش نیوە‌ڕۆی ئە‌مڕۆ دوشەممە، رێكەوتی 16/3/2015 كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵوڕۆژی بۆردومانكردنی شاری هەڵه‌بجە بەچەكی كیمایی، بەئامادەبوونی ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە‌ساتێك وە‌ستان و بێدە‌نگی، رێزو نە‌وازشیان بۆ شەهەیدانی هە‌ڵە‌بجە‌ نیشانداو یادی قوربانیانی ئە‌و مە‌رگە‌ساتە‌ مێژوییە‌یان كردە‌وە‌، كە‌ ماتە‌مینی گە‌لە‌كە‌مانە‌و سڵاوی وە‌فادارییان بۆ گۆڕی پێنج هە‌زار شەهیدی ئە‌و شارە‌ سە‌ربە‌رزە‌ لە‌مێژوی گەلەكەماندا نیشاندا.

لەو یادەدا فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوسۆزی و هاوخە‌می خۆیان بۆ كە‌سوكارو  قوربانیان دوپاتكردەوەو، هیوایان خواست تاوانی لە‌و جۆرە‌ لە هیچ شوێنێكی جیهاندا دوبارە‌ نە‌بێتە‌وە‌ و، هاوكات داوایان كرد كە قە‌رە‌بوی كە‌سوكاری قوربانیانی ئە‌و كارە‌ساتە‌ بكرێتە‌وەو‌ خزمە‌تی زیاتریش پێشكە‌ش بە‌ دانیشتوانی پارێزگای هە‌ڵە‌بجە‌ بكرێت.

بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش، پیرۆزبایی-یان لە‌ خە‌ڵكی هە‌ڵە‌بجە كرد، كە‌ یە‌كێك لە‌ ئاواتە‌ مە‌زنە‌كانیان بو تا كاری كارگێڕی و خۆبە‌ڕێوە‌بردن لە‌ناوخۆی  هە‌ڵە‌بجە‌ بۆ هاوڵاتیان ڕایی بكرێت.

 

                                                     ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

 

بڕوانه‌ وێنه‌ی زیاتر....