وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: (29) زانكۆی حكومی و تایبەت له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه،هەر بۆیە بۆ دانانی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆ حكومی و تایبەتیە‌كان، ده‌بێت هه‌ر زانكۆیه‌ك پابه‌ندبێت به پێوه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ت كه بۆی دیاری كراوه.
ئه‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌میانەی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی زانكۆی زاخۆ هات, كه ئه‌مڕۆ سێ شەممە ڕێكه‌وتی (3/3/2015) به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سۆران سه‌ردانی شاری زاخۆی كرد‌و, له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی زانكۆی زاخۆ كۆبۆوه, دواتریش چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كه‌مپی نوێی زانكۆی زاخۆی به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌قۆناغی جێبه‌جێكردندان.
وه‌زیری خوێندی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە سه‌ره‌تای سەردانەكەیدا پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌شه ناوخۆی كچان و كوڕان-ی له كه‌مپی زانكۆكە به‌سه‌ركرده‌وه, كه به بڕی (9) نۆ ملیار دینار دروست ده‌كرێت, تا ئێستا (98%)ی كاره‌كانی پڕۆژەكە به كۆتا هاتووه, ئەو پڕۆژەیە بەتەواوكردنی توانای لە خۆگرتنی (1000) هه‌زار خوێندكاری كوڕ‌و كچ هەیە.
لە بەشێكی دیكەی سەردانەكەیدا د.یوسف گۆران باڵه‌خانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی زاخۆ-ی به‌سه‌ركرده‌وه, كه (90%)ی كاره‌كانی ته‌واو بوه و, به بڕی (7) حەوت ملیار و (100) ملیۆن دینار دروستده‌كرێت.
وێستەگەیەكی دیكەی سەردانەكەی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەسەركردنەوەی فاكه‌ڵتی و سكوڵ و بەشەكانی زانكۆكە بو, كە بریتین لە فاكه‌ڵتی (زانست, زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان, ژینگه), لە میانەی بەسەركردنەوەی ئەو فاكەڵتیانە د. یوسف گۆران دوپاتیكرده‌وه كە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاوشانی زانكۆی شارە گەورەكان گرنگی زۆریش ده‌دات به زانكۆ نوێیەكان لە قەزاكان, به‌و پێیه‌یی ئاستی زانست و خوێندن له‌و زانكۆیانه هیچی كه‌متر نیه له زانكۆی شاره‌كان. داواشی له خوێندكاران كرد ببن به‌پێشه‌نگ بۆ زانسته‌كه‌یان و ئاستی زانستی زانكۆكه‌كان زیاتر به‌رزبكه‌نه‌وه.
پاشان د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی زاخۆ-ی كرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له گرنگی زانكۆی زاخۆ بۆ خه‌ڵكی زاخۆ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له كوردستان كرد, لەو چوارچێوەیەدا تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ پێشخستنی ئاستی زانكۆكانی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستا‌و خوێندكاران به‌مه‌به‌ستی دۆزینەوەی ڕێگە چاره‌ی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگە و ناوه‌نده‌كانی خوێندن. سەبارەت بە به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالێتی زانكۆكانیش د. یوسف گۆران وتی: ڕێنمایمان ده‌ركردوه بۆ ئەوەی سه‌رجه‌م زانكۆكان سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه وه‌ك مه‌رجێك بكه‌نه‌وه, كە نابێت له ئاستی ڕاگرایه‌تی كه‌متر نەبێت.
بۆ ڕیزبه‌ندی زانكۆكانیش، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی: به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكان ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبەتیە‌كان دادەنێن، به‌و پێیه‌ش كێبڕكێ له‌نێوان زانكۆكان دروست ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمیان و پێشخستنی پرۆسه‌ی خوێندن.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی زاخۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له به‌هێزكردنی زمانی ئینگیزی كرده‌وه له زانكۆكان, به‌و پێیه‌ی ده‌بێت زمانی ده‌سته‌به‌ركردنی زانست بێت, وتیشی ده‌بێت مامۆستایان و خوێندكاران له‌سه‌ر فێربوونی زمانی ئینگلیزی ڕابهێنرێن و سه‌نته‌ره‌كانی زمانیش له زانكۆكان ڕۆڵێكی كارا‌و دیاریان هە‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
بڕوانە وێنەی زیاتر.....