به‌چاودێرى و ئاماده‌بوونى د. یوسف گۆران" وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى باڵه‌خانه‌ى فاكه‌ڵتى كشتوكاڵ له زانكۆى دهۆك كه به به‌برى زیاتر له (6) شه‌ش ملیۆن دۆلار دروستكراوه كرایه‌وه. هه‌روه‌ك چه‌ندین سه‌نته‌رى رۆشنبیرى و ئینته‌رنێت و توانستى به‌هێزكردنى تواناى مامۆستایان و سه‌نته‌رى خوێندكارانى خۆبه‌خش له زانكۆى دهۆك كرده‌وه.
باڵه‌خانه‌ى نوێی فاكه‌ڵتى كشتو‌كاڵى له زانكۆی دهۆك كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، رێكه‌وتى (2/3/2015) د. یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له زانكۆی دهۆك باڵه‌خانه‌ى نوێی فاكه‌ڵتى كشتو‌كاڵى كرده‌وه، كه به‌بڕى زیاتر له (6) شه‌ش ملیۆن دۆلار له‌ماوه‌ى ساڵێك و چوار مانگ جێبه‌جێ كراوه، باڵه‌خانه‌كه پێكهاتوه له (3) سێ نهۆم و، هۆڵى مامۆستایان و خوێندكاران و (4) چوار تاقیگه.
فاكه‌ڵتى كشتوكاڵ له سێ به‌شى سه‌ره‌كى كه بریتین له (به‌روبومى ئاژه‌ڵ، رهزگهرى، خاك و ئاو). له‌میانى كردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه‌دا وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى دواى ده‌ستخۆشیكردن له‌ستافى فاكه‌ڵتى كشتو‌كاڵى زانكۆى دهۆك، داواى له مامۆستا‌و خوێندكارانى فاكهڵتیهكه كرد هه‌وڵ بۆ پێشخستنى ئاستى زانست له فاكهڵتیهكهیان بده‌ن و، په‌ره‌ى زیاتر به زمانى ئینگلیزى له به‌رنامه‌ى خوێندنیان بده‌ن.
سه‌نته‌رى فایبه‌ر ئۆپتیكس له زانكۆی دهۆك كرایه‌وه
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى زانكۆكانى دهۆك و زاخۆ و سۆران، له‌ناو كه‌مپى زانكۆى دهۆك (سه‌نته‌رى فایبه‌ر ئۆپتیكس)ى كرده‌وه، ئه‌م سه‌نته‌ره بۆ یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌و تایبه‌ته به به‌ستنه‌وه‌ى زانكۆ به تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت و په‌یڕه‌وكردنى سیستمى ئه‌لیكترۆنى له زانكۆى دهۆك.
سه‌نته‌رى ئیرسموس موندس له زانكۆی دهۆك كرایه‌وه
هه‌ر له كه‌مپى زانكۆى دهۆك (سه‌نته‌رى ئیرسموس موندس) بۆ خوێندنى باڵا له‌لایه‌ن د. یوسف گۆران وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى كرایه‌وه. ئه‌م سه‌نته‌ره له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپا سپۆنسه‌رى ده‌كرێت و، تایبه‌ته به ناردنه ده‌ره‌وه‌ى خوێندكاران بۆ خوێندنى باڵا/ ماسته‌رو دكتۆرا، تا ئێستا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له خوێندكاران له‌و سه‌نته‌ره دهرچونهو، پله‌ى زانستیان وه‌رگرتوه.
گه‌وره‌ترین پیشانگه‌ی په‌رتوك-ی له زانكۆی دهۆك به‌سه‌ركرده‌وه
هه‌ر له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌مپى زانكۆى دهۆك وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى گه‌وره‌ترین (پیشانگه‌ى په‌رتوك)ی له كه‌مپى زانكۆكه كرده‌وه، كه به‌هه‌زاران په‌رتوك به ناونیشانى جیاواز له سه‌رجه‌م بواره‌كانی له خۆگرتوه، بۆ ئه‌وه‌ش د. یوسف گۆران هیواى خواست پیشانگه‌كه ده‌رفه‌تێكى باشتر بۆ خوێندكاران بڕخسێنێت بۆ به‌هێزكردنى ئاستى زانستى و مه‌عریفیان.
سه‌نته‌رى خوێندكارانى خۆبه‌خش له زانكۆی دهۆك به‌سه‌ركرده‌وه
یه‌كێكى تر له‌و پرۆژانه‌ى كه ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ زانكۆى دهۆك كردیه‌وه (سه‌نته‌رى خوێندكارانى خۆبه‌خش) بوو، كه تیایدا ژماره‌یه‌ك له خوێندكارى خۆبه‌خش بڕیاریانداوه خۆبه‌خشانه هاوكارى و كۆمه‌ك پێشكه‌ش به ئاواره‌كان و خه‌ڵكى لێقه‌وماو بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ده‌ستخۆشى له خوێندكارانى خۆبه‌ش كرد‌و، هیواى خواست ئه‌و كاره‌یان ببێته هۆى خزمه‌تكردن به خه‌ڵكى لێقه‌وماو و ده‌ربه‌ده‌رى گه‌له‌كه‌مان.
د.یوسف گۆران ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میدیاكاران ئاشكرا ده‌كات
له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى دهۆك له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌یدا د. یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: " ئامانج له‌م سه‌ردانه‌مان بۆ زانكۆى دهۆك بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربون بوه له كێشه‌و گرفته‌كانى زانكۆكه و، گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان". وتیشی خۆشحاڵین كه ده‌بینین زانكۆى دهۆك ژماره‌یه‌ك چالاكى زانستى به‌جێگه‌یاندوه، كه به‌شێكه له به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌ئامانجى پێشخستنى ئاستى زانستى زانكۆكان، ڕاشیگه‌یاند ئامانجى سه‌ره‌كیمان به‌ستنه‌وه‌ى زانكۆكانى كوردستانه به بازارى كارى كوردستان و دروستكردنى هاوسه‌نگى و هاوئاهه‌نگى له‌نێوان هه‌ردولا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى ڕۆژانه. د. یوسف گۆران، جه‌ختیشى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى مامۆستایانى زانكۆ و به‌هێزكردنى تواناكانیان له ناوه‌نده‌كانى خوێندندا كرده‌وه. وتیشى مه‌به‌ستمانه بوارى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستان بایه‌خى زیاتری پێبدرێت و، زانكۆكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌نگاوى زیاتر بهاوێژن.
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
بڕوانه وێنه‌ی زیاتر....