دوێنێ سێ شەممە, ڕێكەوتی (17/2/2015)، د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشوازیكرد لە د(ئێستەر میوڵینكس) سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی - عێراق لە سلێمانی بەوەكالەت.
لە دیدارێكدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لە سەرۆكی زانكۆ كرد ئاستی هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت زیاتر پەرەپێبدەن، لەهەمان كاتدا لەگەڵ زانكۆكانی جیهانیش كار بكەن بۆ فراوانكردنی بازنەی پەوەندییەكانیان بەئامانجی پەرەپێدانی زیاتر ئاستی زانستی زانكۆكە.
لە بەرامبەردا سەرۆكی زانكۆكە پابەندبونی زانكۆكەیانی بە ڕێنماییەكانی وەزارەت دوپات كردەوە، ئەوەشی ڕاگەیاند: كە بەردەوام دەبن لە ڕەوانەكردنی داتاو زانیاری زانكۆكەیان بۆ وزارەت بۆ ئاگاداربون لە كاروچالاكی و ئاستی پێشكەوتنی زانكۆكەیان.