نوفمبر 2016

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ و توێژینه‌وه‌ى زانستى-یه‌وه‌

newitem-1940.16.02.2015.png

سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ى كه‌ له‌ چه‌ند سایت و ڕۆژنامه‌یه‌ك بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ و، تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنى قوتابیان/ خوێندكاران (بێرى مسعود عزیز) و (ئه‌ژین ێابر حمدامین) له‌ به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى كۆلێژى زمان له‌ زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین، وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌پێویستى زانى ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ بۆ ڕاى گشتى بدات، كه‌ وه‌رگرتنى ئه‌و دوو قوتابى/ خوێندكاره‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ى خواره‌وه‌ بوه‌:

1. به‌پێیى ڕێنمایى ژماره‌ (1804)، كه‌ له‌ ڕێكه‌وتى (28/10/2013) له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رچوه‌، "قوتابى/خوێندكارانى كوردى عێراقى كه‌ بۆماوه‌ى (9) ساڵ له‌ ولاَتێكى ده‌ره‌وه‌ نیشته‌جێبوون و، قۆناغى ئاماده‌یی به‌شه‌كانى ( وێژه‌ى، زانستى) ته‌واو كرد، به‌ده‌ر له‌ مه‌رجى كۆنمره‌ له‌ به‌شى زمان ( ئه‌و زمانه‌ى كه‌ له‌و ولاَته‌ى ده‌ره‌وه‌ پێیى خوێندوه‌) له‌ زانكۆكانى هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن، ئه‌م ڕێنمایه‌ وه‌رگرتنى ده‌رچوانى به‌شه‌ پیشه‌ییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ له‌ زانكۆ تایبه‌تیه‌كان.

2. دواى ئه‌وه‌ى ناوبراوان داواكاریان به‌رزكرده‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنیان له‌ به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى له‌ زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین، به‌ڕێز وه‌زیر ڕێنمایدا كه‌ به‌پێیى ڕێنماییه‌كان داواكارییه‌كه‌یان تاوتوىَ بكرێت.

3. له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى له‌ زانكۆ تایبه‌تیه‌كاندا نیه‌، بۆیه‌ بڕیاردرا به‌ناردنى داواكارى وه‌رگرتنى ئه‌و قوتابی/ خوێندكارانه‌ بۆ زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین، كۆلێژى زمان، به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى.

4. له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوبراوان ده‌رچوى قۆناغى ئاماده‌یى ولاَتى ئه‌ڵمانیا نین، بۆیه‌ به‌نوسراوى فه‌رمى داواكارییه‌كه‌یان ئاڕاسته‌ى زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین كرا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى توانستى زمانى ئه‌ڵمانیان و دڵنیابون له‌ ئاستى زانستیان له‌ زماندا له‌لایه‌ن (لێژنه‌ى زانستى) به‌شه‌كه‌وه‌، به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌و سالاَنه‌ى كه‌ له‌و ولاَته‌دا خوێندویانه‌، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى ئه‌و زمانه‌و، ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى زیاتر بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ولاَت ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، ناوبراوان بۆ ماوه‌ى (12 تا 13) ساڵ به‌زمانى ئه‌ڵمانى له‌ ئه‌ڵمانیا خوێندویانه‌.

5. ئه‌نجامى هه‌ڵسه‌نگاندنى كۆلێژى زمان، كه‌ به‌ نوسراوى ژماره‌ (1/2/3658) له‌ ڕێكه‌وتى (24/12/2014) بووه‌، بریتی بووه‌ له‌ "لارینه‌بون له‌سه‌ر وه‌رگرتنى قوتابى/ خوێندكار بێرى مسعود عزیز"، داواش له‌ سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین ده‌كات بفه‌رمون بۆ ئه‌نجامدانى كارى پێویست.

6. به‌رێز سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین به‌ نوسراوى ژماره‌ (7231) له‌ ڕێكه‌وتى (24/12/2014) جه‌ختى كردۆته‌وه‌ كه‌ "كۆلێژى زمان لاریان نیه‌ له‌ وه‌رگرتنى قوتابى ناوبراو".

7. پاڵپشت به‌و نوسراوه‌ به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى بالاَ و توێژینه‌وه‌ى زانستى "ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ له‌سه‌ر په‌سندكردنى داواكاری بێرى مسعود عزیز"، بۆیه‌ به‌نوسراوى فه‌رمى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى وه‌رگرتن، زانكۆى ناوبراوى ئاگادار كردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌گۆڕینى شوێنى خوێندنه‌كه‌ى و وه‌رگرتنى له‌به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى.

8. له‌ ڕوانگه‌ى ئه‌و خالاَنه‌ى كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژیان پێدراوه‌، ڕه‌زامه‌ندى نیشاندرا له‌سه‌ر گۆڕینى شوێنى خوێندنى قوتابى/ خوێندكار (ئه‌ژین ێابر حمدامین) له‌ به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى كۆلێژى زمان له‌ زانكۆى سه‌لاَحه‌ددین.

9. خوێندن به‌سیسته‌مى پاراڵێڵ به‌پێى ده‌رفه‌تى خوێندن له‌ زانكۆكان ده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌مساڵ بۆ خوێندنى پزیشكى به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌ له‌ زانكۆى دهۆك به‌پێیى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت كرایه‌وه‌.

10. وه‌زارته‌كه‌مان مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ داواى یاسایى له‌سه‌ر هه‌ر ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن له‌ دادگاكان تۆمار بكات، له‌به‌رامبه‌ر ناوزراندنى وه‌زاره‌ت.