وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد
د.یوسف گۆران: سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئه‌كادیمی بۆ ناساندنی جینۆساید
* ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: " كردنه‌وه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌و، سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌كه‌ینه ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئه‌كادیمی بۆ ناساندنی جینۆساید تا هه‌موو هه‌رێمی سودی لێببینێت"
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د. یوسف گۆران له میانه‌ی سه‌ردانێكیدا هات بۆ پارێزگای هه‌ڵبجه، كه زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌یی كرده یه‌كه‌م ویستگه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كانی بۆ زانكۆكانی كوردستان، له‌و سه‌ردانه‌یدا كه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (18/12/2014) ئه‌نجامیدا، له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر( د. خه‌سره‌وعه‌بدوللآ عه‌لی) و ستافی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراو و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌ی به هه‌ندێك كه‌موكوڕییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی زانكۆكه‌ی كرد و وتی " ئه‌م زانكۆیه پێویستی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و ستافی سه‌رۆكایه‌تیدا، وتیشی: "هیوادارین له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه زانكۆكه‌مان گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ ".
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یكیدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه خسته‌ڕو ووتی:"سه‌ردانه‌كه‌م بۆ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ده‌ستپێكی زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی تری مه‌یدانییه بۆ زانكۆكان هه‌ڵبژاردوه"، وتیشی:"بۆیه هه‌ڵه‌بجه‌م هه‌ڵبژارد، چونكه شارێكه غه‌درێكی مێژوویی لێكراوه و، كردنه‌وه‌ی زانكۆكه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردییه، بۆیه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ناسنامه‌ی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگرین".
هه‌ر له وته‌كانیدا د. یوسف گۆران به‌گرنگیه‌وه باسی له پارێزگه‌ی هه‌ڵبجه كرد‌و ڕایگه‌یاند: "پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێنجه‌م پارێزگه‌ی كوردستانه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین زانكۆی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و كۆلیژو به‌شه‌كانی له واقیعی ناوچه‌كه هه‌ڵێنجرا بێت"، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی شاكرا كرد ووتی:" ناما‌نه‌وێت زانكۆكان كۆپی كراوی یه‌كتری بن، به‌ڵكو ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر یه‌كیكیان له‌به‌رچاو بگیرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ڕاگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی دراسات و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی جینۆساید له ڕووی سیاسیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌ش له پێناو به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌كورد كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كان چوارچێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی وه‌ربگرن و به‌جیهانی بناسێنین، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رجه‌م زانكۆكانی تری هه‌رێمی كوردستانیش سودی لێببینن".
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه، نه‌خشه‌ی ماسته‌رپلانی زانكۆكه‌یان خسته به‌رده‌ست وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و هه‌نگاوه‌كانیان ڕوونكرده‌وه و، ئاماژه‌یان به كه‌موكوڕییه‌كان-یش كرد.
بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران ئاماژه‌ی به قه‌یرانی دارایی كرد، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و وتی: " ئه‌م قه‌یرانه كاتیه و پڕۆژه‌كان ته‌واو ده‌بن و ئێمه‌ش پڕۆژه‌ی زیاترتان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ین، دڵنیاشم له‌داهاتودا زانكۆكه‌تان به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته سه‌رپێی خۆی، چونكه ئه‌م شاره سیمبولی نه‌ته‌وه‌ییمانه و سۆزێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و، هه‌مومان به‌په‌رۆشین بۆ پێشكه‌وتنی زانكۆكه‌تان"
دواتر به‌یاوه‌ری ستافی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ڕاگره‌كان سه‌ردانی پڕۆژه‌كانی زانكۆ و سه‌رجه‌م فه‌كه‌ڵتی و كۆلیژه‌كانی زانكۆ و كۆلیژی كشتوكاڵی ته‌كنیكی كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مامۆستایان و خوێندكاران و گوێگرتن له یه‌كه به‌یه‌كه‌ی سه‌رۆك به‌شه‌كان، به‌ڵێنی پاڵپشتی و هاوكاری به پێ توانا پێدان. ڕاشیگه‌یاند: " له تازه دامه‌زراوه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، بریارمانداوه پشكی گه‌وره بۆ زانكۆ تازه‌كان بێت و له‌نێوانیشیاندا زانكۆی هه‌ڵه‌بجه"، وتیشی: كه هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داواكانیان به‌پێی توانا بێنێته دی، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: " به‌شێك له كێشه‌كانتان، كێشه‌ی زۆرێك له زانكۆكانی دیكه‌شه، بۆیه هه‌ندێك له داواكان، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و هه‌ندێكی دیكه‌یان ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و دارایی چاره بكرێن، ئێمه‌ش لای خۆمان به‌و په‌ڕی په‌رۆشییه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنیان".
نوفمبر 2016