وه‌زیرى خوێندنى باڵاى هه‌رێم: ته‌نها رێگه به‌كردنه‌وه‌ى لق ده‌درێت بۆ ئه‌و زانكۆیانهى له‌ریزبه‌ندى 500 زانكۆ یه‌كه‌مه‌كانى جیهانن; سه‌رله‌به‌یانى دوێنێ 2/12/2014 به‌سه‌رپه‌رشتى (د. یوسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
دوا به‌دواى ته‌واوبوونى كۆبونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا هه‌ریه‌ك له وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و سه‌رۆكى لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تادا (د.یوسسف گۆران) وه‌زیرى خوێندنى باڵاى هه‌رێم رایگه‌یاند له ئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى خوێندنى باڵاى په‌رله‌مان نه‌خشه رێگاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانمان دانا به‌و پێهیى له‌خزمه‌تى پرۆسه‌ى خوێندن و پێشخستنى ئاستى زانستى زانكۆكانى كوردستان بێت. بۆ ئه‌مه‌ش وتى جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهكرایهوه رێگه ته‌نها به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و زانكۆیانه ده‌درێت لق بكه‌نه‌وه كه له ریزبه‌ندى 500 زانكۆ یه‌كه‌مه‌كانى جیهانن، ئه‌ویش دواى تێپه‌ڕبوون به‌ته‌واوى پرۆسه‌ى دڵنیاى جۆرى و متمانه به‌خشین له وه‌زاره‌ت.
له‌باره‌ى خوێندكاران/قوتابیانى پزیشكى وه‌زیرى خوێندنى باڵا رایگه‌یاند پێویسته خوێندكاران/قوتابیانى پزیشكى ده‌وامى ئاسایى خۆیان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى ماوه‌ى به‌سه‌رچووش وه‌زاره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگى زانكۆكان به‌شێوه‌یه‌كى زانستى چاره‌سه‌رى ماوه‌ى ده‌وام نه‌كردنیان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه هه‌ر بایكۆتكردنێكى پرۆسه‌ى خوێندن ئه‌وا به‌پێى یاسای مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خوێندكاران/قوتابیان ده‌كرێت و هیچ پاساوێك نامێنێت.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهداو له‌باره‌ى به‌شى ددانسازى له زانكۆى عیشق، وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى رایگه‌یاند جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌شى ددانسازى له زانكۆى عیشق به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى كراوه‌ته‌وه‌و به‌پێى پلانى وه‌زاره‌ت و پرۆسه‌ى دڵنیایى جۆرى و متمانه به‌خشین كراوه‌ته‌وه، دامه‌زراندنیشى له‌لاى حكومه‌ته. هه‌روه‌ك وتیشى وه‌زاره‌ت پێداچوونه‌وه به‌پلانى وه‌رگرتن له‌زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌كات. ئه‌ویش له‌به‌ر رۆشنیایى پێداویستیه‌كانى بازاڕى كارى كوردستان، به‌ڕه‌چاوكردنى پێشنیاز و راسپارده‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان.
له‌به‌رامبه‌ر نه‌خشه رێگاكه‌ى وه‌زاره‌ت كه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر كرایه‌وه، (د. ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سمۆ) سه‌رۆكى لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندنى باڵاى په‌رله‌مانى كوردستان پشتگیرى ته‌واوى لێژنه‌كه‌ی بۆ نه‌خشه رێگاكه دوپاتكرده‌وه رایگه‌یاند پشتگیرى بڕیار‌و راسپارده‌كانى وه‌زاره‌تین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى زانكۆكانى كوردستان. وتیشى په‌رله‌مانى كوردستان پشتگیرى جه‌خت كردنه‌وه‌كانى وه‌زاره‌ته به‌شێوه‌یه‌ك كۆتایى به‌مانگرتن بهێنێت و خوێندكاران/قوتابیان له هۆڵه‌كانى خوێندن درێژه به وانه‌كانیان بده‌ن چونكه بایكۆت كردن و مانگرتن خزمه‌ت به پرۆسه‌ى خوێندن له كوردستان ناكات.
له پرسیارى رۆژنامه‌نوساندا و له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى به‌شى پزیشكى له زانكۆى كوردستان ، سه‌رۆكى زانكۆى كوردستان به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند تا ئێستا هیچ به‌شێك له زانكۆى كوردستان به‌ناوى پزیشكى نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌ڵكو پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه ده‌ستى پێكردووه، به‌ڵام تا ئێستا پرۆسه‌كه ته‌واو نه‌بووه‌و به‌شه‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه. وتیشى كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه ده‌بێت به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌كان و ئه‌و ستانداردانه بێت كه پێویسته هه‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شی پزیشكى. به‌ڵام تا ئێستا به‌شى پزیشكى له زانكۆى كوردستان نه‌كراوه‌ته‌وه.