د.یوسف گۆران له وتارێكیدا دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند, ڕونیشی كرده‌وه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داڕشتنی ستراتیژ و سیاسه‌تی توێژینه‌وه له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی خوێندنی باڵا ده‌بێت, له‌هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نه‌كه كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی بواری توێژینه‌وه و ئاڕاسته‌كردنی بۆ خزمه‌ت و چاره‌سه‌ری زیاتری كێشه‌و گرفته نیشتمانیه‌كان.
ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكی (د.یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هات, كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه, ڕێكه‌وتی (29/9/2014) له ئاهه‌نگی خولی (5)ی زانكۆی سۆران پێشكه‌شی كرد.
له وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای پیرۆزبایكردن له ده‌رچوان و كه‌س و كاری ده‌رچوان, هیوای خواست ده‌رچوان كه ژماره‌یان (450)ی كچ و كوڕه هه‌لی كاریان بۆ بڕخسێت و, به‌و زانست و زانیاریانه‌ی له میانه‌ی چوار ساڵی خوێندن له زانكۆ فێریبون بتوانن ببنه پشتیوانیه‌كی كارای گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا (د.یوسف گۆران) ئاماژه‌ی به‌گرنگی توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد له پێشخستنی زانكۆ و كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: "پته‌وكردنی ژێرخانی زانستی و كارگێڕی زانكۆكان و په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و گرنگیدانی زیاتر به توێژینه‌وه‌ی زانستی له پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌كه‌مان و وهزارهتهكهماندایه, چونكه توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی زانكۆكان و خوێندنی باڵایه, له‌هه‌مان كاتدا مه‌رجی پێشوه‌ختی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لانه", وتیشی "كاری زیاترمان پێویسته بۆ فراوانكردنی چاكسازییه‌كان له پڕۆگرامه‌كانی خوێندن به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه به‌په‌له‌كانی زانست له جیهان له‌لایه‌ك و پێداویستی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌كی دیكه".
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بهگرنگیهكهوه ئاماژه‌ی به‌كاری داهاتویاندا بۆ پێشخستنی زانكۆكان و له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: "ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه زانكۆكانی كوردستان نه‌ك ته‌نها شوێنی ده‌سته‌به‌ركردنی زانست بێت, به‌ڵكو ده‌بێت به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی زانستی نوێ بن, كه تێیاندا زانست بوارێكی زیندوی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیمان بێت".
له كۆتایشدا (د.یوسف گۆران) ده‌ستخۆشی له ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆی سۆران كرد, كه به‌هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان توانیویانه په‌ره به‌ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی زانست بده‌ن, وتیشی زانكۆی سۆران له‌و ماوه كه‌مه‌ی تهمهندیا توانیویه‌تی جێگه‌ی خۆی له نێو زانكۆكانی كوردستان بكاته‌وه‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستان و مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوی حكومی له هۆڵی بۆنه‌كانی شارۆچكه‌ی سۆران به‌ڕێوه‌چو, چه‌ند وتارێكی دیكه پێشكه‌ش كرا, له‌سه‌رجه‌م وتاره‌كاندا سه‌رباری پیرۆزبایكردن له ده‌رچوان و كه‌س و كاریان ده‌ستخۆشی له مامۆستایانیش كرا, هه‌روه‌ك له وتاری نوێنه‌ری دهرچوانیشدا داوا له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا, كه ده‌رفه‌تی كاریان بڕخسێنن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕی و شاره‌زاییه‌كانیان بتوانن خزمه‌ت بكه‌ن و به‌روبومی چه‌ند ساڵه‌ی خوێندنیان بچننه‌وه.
ئاهه‌نگه‌كه به‌سوێند خواردنی ده‌رچوان و به‌خشینی بڕوانامه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سۆران به‌ده‌رچوانی خولی (5)م كۆتایی پێهات.