نوفمبر 2016

ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر بۆ كه‌س وكاری شه‌هیدان درێژ كرایه‌وه‌

newsitem-1634-06.11.2013-ku.jpg

 * ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خویندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان (باوك ، دایك ، هاوسه‌ر، كچ ، كوڕ، خوشك، برا) بۆ پێشكه‌شكردنیان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی  بڕیاریدا ماوه‌ی پێشكه‌شكردن تا ڕۆژی سێ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (16/9/2014) درێژه‌ بكاته‌وه‌، ئه‌م ماوه‌یه‌ش ته‌نها بۆ كه‌س وكاری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوه‌كانه‌.