ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژ كرایه‌وه
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پێنچ نمره ده‌به‌خشێته كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ خوێندنی ماسته‌ر
* راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا، به‌به‌خشینی (پێنچ) نمره به‌كه‌س وكاری شه‌هیدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندنی ماسته‌ریان بۆ بڕخسێت، له‌و باره‌یه‌وه فوئاد عه‌لی سمایل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باَلاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تێك بۆ كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان (باوك ، دایك ، هاوسه‌ر، كچ ، كوڕ، خوشك، برا) بۆ پێشكه‌شكردنیان بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015) وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌م دو بڕیاریدا :
یه‌كه‌م/ ماوه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كان و ماوه‌ی سكاڵا و ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی ئه‌كادیمی (2014- 2015) به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه لێ دێت:
1. ماوه‌ی پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندنی ماسته‌ر درێژده‌كرێته‌وه تا ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (11/9/2014).
2. ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی له ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (24/9/2014) ده‌بێت.
3. ڕاگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كان له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (16/10/2014) ده‌بێت.
4. ماوه‌ی سكاڵا و تانه‌گرتن له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (19/10/2014) تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه (22/10/2014) ده‌بێت.
5. ده‌ستپێكی ده‌وامی كاندیده وه‌رگیراوه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (16/11/2014) ده‌بێت.
دووه‌م/ سه‌باره‌ت به‌كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان:
أ. به‌خشینی (5) پێنج نمره له كۆنمره‌ی ده‌رچوونی به‌كالۆریۆس به كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان (باوك ، دایك ، هاوسه‌ر، كچ ، كوڕ، برا، خوشك ) بۆ پێشكه‌شكردنی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ری ناوخۆ بۆ ساڵی خوێندنی (2014- 2015). واته ئه‌وانه‌ی كه كۆنمره‌یان له (60) یان زیاتره ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی كه به‌ڵگه‌ی فه‌رمی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن كه كه‌س و كاری شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانن.
ب. مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ ئه‌و خوازیارانه بۆ خوێندنی ماسته‌ر هه‌مان مه‌رجه گشتییه‌كانه به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن له خوێندنی باڵا، جگه له مه‌رجی توانستی زمانی ئینگلیزی، كه ئه‌گه‌ر خوازیارهكه له خوێندنه‌كه وه‌رگیرا، ده‌بێت له ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی ئه‌كادیمی دا ئه‌و مه‌رجه ده‌سته‌به‌ر بكات.