له چوارچێوه‌ی دیدار‌و كۆبونهوهكانیدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له ئارێز عه‌بدولڵا ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ئاماده‌بونی ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ڕێوه‌چوو, ئارێز عه‌بدولڵا پیرۆزبایی له د.یوسف گۆران كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، هیواشی خواست له پاڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌دیهاتون هه‌نگاوی زیاتر بنرێ بۆ پێشخستنی بواری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕوی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا د.یوسف گۆران دوای به‌خێرهێنانی ئارێز عه‌بدوڵلا وه‌فدی یاوه‌ری، باسیان له بواری خوێندنی باڵا‌و چۆنێتی پێشخستنی له كوردستان كرد.