نوفمبر 2016

وه‌زیری خوێندنی باڵا پێشوازی له‌ باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌ عێراق كرد

newsitem-1749-08.07.2014-ku.JPG

 ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌ممه‌, ڕێكه‌وتی (8/7/2014) د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازیكرد له‌ دكتۆر تیبۆر زاتماری، باڵیوزی هه‌نگاریا له‌ عێراق. له‌ دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی نێوان هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاَلوگۆڕی زانستی و پسپۆِری زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی هه‌نگاریا كرا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستخۆشی له‌ وڵاتی هه‌نگاریا كرد له‌ به‌رامبه‌ر به‌خشینی (30) كورسی خوێندن له‌ بواره‌ جیاكان بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا به‌خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، كه‌ گشت ئه‌ركه‌ داراییه‌كانی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌نگاریا ده‌بێت. د.یوسف گۆران هیواشی خواست ئه‌و جۆره‌ پرۆژانه‌ به‌رده‌وامیان هه‌بێ‌ له‌ پێناو زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان وڵاتی هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان, هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوای له‌ باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌ عێراق كرد كارئاسانی بكات له‌ پێدانی ڤیزه‌ به‌كاندیداكان و هاوسه‌ری كاندیداكان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و وڵاته‌ درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ردا دكتۆر تیبۆر زاتماری، باڵیوزی هه‌نگاریا له‌ عێراق سه‌رباری ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌ گرنگی ئه‌و جۆره‌ پڕۆژانه‌ بۆ زیاتر ئاڵوگۆڕی زانستی و ئه‌كادیمی نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هه‌نگاریا، به‌ڵێنی هه‌موو جۆره‌ هاریكاریه‌كی بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه‌و كاندیداكانی زه‌ماله‌كه‌ دوپات كرده‌وه‌.