نوفمبر 2016

ده‌رماڵه‌ی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی زانكۆ خه‌رج ده‌كرێت

newsitem-1652-28.11.2013-ku.jpg

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 27/11/2013 د.خه‌تاب شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند "دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی، بڕیاردرا به‌ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌كه‌ له به‌رواری‌ 7/5/2012 جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ پشت به‌سته‌ به‌ یاسای راژه‌ی زانكۆیی ژماره‌ 23ی ساڵی 2008ی هه‌مواركراو به‌ یاسای ژماره‌ی 32ی ساڵی 2012 وه‌ له‌ یاسای ژماره‌ 12ی ساڵی 2013 په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كراوه‌". 

له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی روونیكرده‌وه‌ "به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ مانگی 12-2013 ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی نازناوی زانستی بۆ مامۆستایانی زانكۆ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی كه‌ تێپه‌ڕیووه‌، بڕیاره‌‌ به‌ دوو قۆناغی یه‌ك له‌دوای یه‌ك مامۆستایان قه‌ره‌بوو بكرێن".