ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4 ی دوای نیوه‌ڕۆ له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیدا له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به ئاماده‌بوونی ستافی زانكۆڵاین و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، وه‌زیری خوێندنی باڵا ڕێژه‌ی ده‌رچوان و وه‌رگیراوانی ده‌رچووانی ئاماده‌یی بۆ زانكۆ و پهیمانكاكانی هه‌رێمی كوردستانی ڕأگه‌یاند.
دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌مساڵ 57232 قوتابی له ئاماده‌ییه‌كانی هه‌رێم ده‌رچووینه، كه 32 649 كه‌سیان له به‌شی زانستی و 24583 یان له‌به‌شی وێژه‌یی، وتیشی " 47860 قوتابی داواكارییان بۆ زانكۆڵاین پێشكه‌ش كردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 34071 قوتابی له زانكۆ په‌یمانگا حكومییه‌كان وه‌رگیراون و 13789 قوتابی له‌ده‌ره‌وه‌ی پلانی وه‌رگرتن ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام زانكۆ ئه‌هلیه‌كانیش توانای وه‌رگرتنی نزیكه‌ی 1000 قوتابییان هه‌یه، هه‌ر قوتابیه‌ك ئه‌گه‌ر له دوو شوێن له زانكۆی ئه‌هلی حكومی وه‌رگیرابوو، ئازاده كامیان هه‌ڵده‌بژێرێ و هه‌ركه‌سێكیش گلله‌یی هه‌بێت، ده‌توانێت هه‌ر له‌ڕێگه‌ی زانكۆڵاینهوه سكاڵای خۆی بنوسێت ".
وه‌زیری خوێندنی باڵا جه‌ختی كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌وڵیداوه زۆرترین ڕێژه‌ی خوێندكاران بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌ربگرێت و وتی " له‌سه‌رووی 70% قوتابیان وه‌رگیراون".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێران له‌باره‌ی كه‌مترین كۆ نمره‌وه وتی " كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو له به‌شی زانستی ده‌گاته 60,23، له‌به‌شی وێژه‌یش ده‌گاته 65 پله".
http://www.regayzanko.com/