له چوارچێوه‌ی رِێككهوتنامهی نێوان (MHE-DAAD) وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و ریێكخراوی دادی ئه‌لمانی (German Academic Exchange Service)) و زیاتر هاوكاری كردنی كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی به گشتی, وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی , رِای ده‌گه‌ینێت كه پرۆژه‌ی (KurdDAAD) به‌رده‌وامه له پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كانی بۆ كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی. ئێمه هانى سه رجه م كانديده كانى به‌رنامه‌ی HCDP ده ده ين كه وڵاتى ئه ڵمانیا وه كو ئامانج ديارى بكه ن بۆ ته واوكردنى خوێندن وه هه روه ها پێداويستى و داواكارى به رز وبه ر به ستى زمان وه كو ئاسته نگ نه بينن به ڵكو وه كو هه لێك بو په ره سه ندن و به‌ره وپێش بردنى لايه نى تايبه تى و ئه كاديمى سه‌یری بكه‌ن.
له‌م رِووانگهوه به خۆشحالیه‌وه به كاندیده‌كانی به‌رنامه‌ی ناوبراو (ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان له ووتی ئه‌ڵمانیا هه‌یه) رِایدهگهێنین كه تۆماركردن بۆ پرۆژه‌ی ناوبراو تا به‌رواری 30/4/2013 به‌رده‌وامه.
شایانی باسه / رِێكخراوی ناوبراو هه‌ڵده‌ستێ به :
- دابین كردنی ڤیزه ,هاوكارى له لايه ن نوسينگه ى زانيارى DAAD له هه ولێر
- دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه له ماوه ى كۆرسی زمان و كۆرسی ئاماده كارى.
- كۆرسی زمانی (6 مانگ كۆرسی زمانی ئه‌ڵمانی و 6 مانگ كۆرسی ئاماده كارى).
- دابین كردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی.
- ۆركشۆپ,سيمينار, هاوكاريكردن ويارمه تى تايبه تى بۆ هه رتاكێك هه تا كۆتاى مانه وه يان له ئه‌ڵمانیا
- بهلاَم سهرهرِای پێشكه‌ش كردنی ئاسانكاری له لایه‌ن رێكخراوی ناوبراو، خودی خوێندكار یه‌كه‌م و دوا به‌رپرسه بۆ دابینكردنی ئۆفه‌ری ئه‌كادیمی نه‌ك رێكخراوی(DAAD) ی ئه‌لمانی.
ئه‌مه‌و سهرهرِای سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رده‌وامی خوێندكار له وولاَتی ئه‌لمانیا به مه‌به‌ستی ئاسان كردن و باشتركردنی ژیانی ئاسایی و ئه‌كادیمی خوێندكار له وولاَتی ناوبراو.
بۆیه ئاگاداری كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كه‌ین , ئه‌وانه‌ی خوازیارن كه له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا خوێندنی ماسته‌ر یان دكتۆرا ته‌واوبكه‌ن , ، (وه هه روه ها خوازیار نابیت پله‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی له (5) IELTS يان (500) TOEFL که متر بيت)
، ئه‌وا به زووترین كات فۆرمی پێشكه‌شكرنی داواكاری تایبه‌ت به پرِۆژهی (MHE- DAAD Application form ) له ماڵپهرری وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابگرن و دوای پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆكیومێنتانه‌ی خواره‌وه بینێرن بۆ (daad.hcdp@mhe-krg.org <mailto:daad.hcdp@mhe-krg.org>) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندیه رِۆشنبیریهكان له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
دۆكیومێنته‌كان بریتین له :
- نوسراوی پشتگیری دارایی (Support Letter) له لايه ن وه زاره تى خوێندنی بالاَ وه.
- كۆپییه‌ك له برِوانامهی توانستی زمانی ئینگلیزی.
- كۆپییه‌ك له برِوانامهی ئه‌كادیمی (بكالۆریوس یان ماسته‌ر).
- بۆ PhD, كۆپییه‌ك له (Research Proposal).
- بۆ PhD , نوسراوی قبول (Letter of acceptance) له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌ی PhD.
- كۆپییه‌ك له پاسه‌پۆرتی عیراقی له جۆری (A یان G).
- كۆپییه‌ك له ناسنامه‌ی باری شارستانی و رِهگهزنامهی عێراقی.
- CV.
تێبینی:
- بۆ زیاتر زانیاری سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوبراو تكایه كلیكی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.
- تكایه لە خوارەوە زانیاریەکە دابەزینە Study_in_Germany_information_sheet.docx
- هه‌روه‌ها بۆ دابه‌زاندنی فۆرمی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی (Kurd-DAAD)، تكایه لە خوارەوە فۆرمەکە دابەزینە Study_in_Germany_App.Form_German.docx.
- سه‌باره‌ت به كاندیدانی به‌رنامه‌ی ماسته‌ر، تكایه به‌لایه‌نی كه‌م دوو كۆرسى دياريكراوى ماسته‌ر و زانيارى له سه ر زانكۆكه له كاتی پركردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه دياريبكن