نوفمبر 2016

پڕۆژە ئەكادیمییەكەی زانكۆی سۆران بە باشترین هەڵبژێردرا

newsite-1464-29.11.2012-ku.jpeg

رۆژی پێنجشەممە 29-11-2012، لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رێوڕەسمی دەسنیشانكردنی باشترین پڕۆژە ئەكادیمییەكان بە ئامادەبوونی وەزیری زانست و زانكۆكانی بەریتانیا David Willetts بەڕێوەچوو، كە تێیدا پڕۆژە ئەكادیمییەكەی زانكۆی سۆران بە باشترین پڕۆژە هەڵبژێردرا.

سەرچاوەیەك لە زانكۆی سۆران، راگەیاند "ئەم پێشبڕكێیانە چەندین بواری ئەكادیمی گرنگ دەگرێتە خۆی، زانكۆی مارجۆنی بەریتانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی سۆران، لە پێشبڕكێی باشترین پڕۆژەی هاوكاری نێودەوڵەتی بەشداری كرد، كە بریتی بوو، لە دامەزراندنی سەنتەری نێودەوڵەتی زمان و گەشەپێدانی ئەكادیمی (CLAD) لە شاری سۆران".

لای خۆیشیەوە دكتۆر هاوڕێ‌ مەنسوڕ بەگ، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران بۆ كاروباری زانستی، گووتی" پڕۆژەكەمان بە باشترین شەش پڕۆژە هەڵبژێردرا لەسەر ئاستی هەموو زانكۆكانی بەریتانیا، لەبەرچاوی پتر لە دوو هەزار میوانی تایبەتی ئەكادیمی و زانستی و بڕیار بەدەست لەم وڵاتە، ناوی كوردستان و دەڤەری سۆران و زانكۆكەمان ناسێنرا". یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سۆران زیاتر زانیاری پێداین و گووتیشی "ئەكتەرو كەسایەتی میدیای ناوداری بەریتانی و جیهانی David Williams مەراسیمەكەی بەڕێوەبردو هەر لەلایەن ئەویشەوە پڕۆژەی زانكۆی سۆران خرایە ڕوو، هەروەها زانكۆی سۆران تاكە نوێنەری كوردستان بوو لەم گردبوونەوە ئەكادیمییە گرنگە، كە لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو".