نوفمبر 2016

وه‌زیری خوێندنی باڵا پێشوازی له‌ باڵیۆزی پۆڵه‌ندا ده‌كات

newsitem-1339-23.05.2012-ar_01.jpg

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ باڵیۆزی پۆڵه‌ندا و شاندێكی هاوڕێی، له‌ دانیشتنێكدا په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكران و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 23/5/2012 د.عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له شاندێكی هه‌رێمی (wielkopolska)ی پۆڵه‌ندی كرد، كه‌ شانده‌كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌كه له‌‌ ئیستنانسلو سمۆلان باڵیۆزی پۆڵه‌ندا له‌ عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌كادمیستان و شاره‌زایانی پۆڵه‌ندی.

له‌ دانیشتنێكدا وێڕای به‌خێرهێنان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و شاندی وڵاتی پۆڵه‌ندا په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكران و جه‌خت له‌ به‌تینكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی پۆڵه‌ندا كرانه‌وه،‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری زانستیدا، له‌م روانگه‌شه‌وه‌ بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا له‌باره‌ی ره‌خساندنی هه‌لی ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ بواره‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی به‌رنامه‌ی تواناسازی هه‌رێم له‌ زانكۆكانی پۆڵه‌ندا، بۆ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ی باڵیۆزی پۆڵه‌ندا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پێشاندا بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی خوێندكارانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان. ‌