نوفمبر 2016

خوڵێكی ڕاهێنانی پیشه‌یی و ته‌كنیكی بۆ مامۆستایان به‌ڕێوه‌ چوو

newsitem-1272-01.04.2012-ku.jpg

 ئه‌مرؤ كاتژمێر 10:30 له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین، یه‌كه‌م ڕۆژی خولی ڕاهێنانی پیشه‌یی و ته‌كنیكی بۆ مامۆستایان به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی یۆنسكۆ و به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ زانستی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌ره‌ده‌ وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی سازكرا .

خاتوو ئه‌لاریا ڤانزن، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی ڕێكخراوی یۆنسكۆ - به‌شی فێربوون له‌ عێراق،سه‌ره‌تا له‌ وته‌یه‌كیدا، ئامانج و مه‌به‌ستی خوله‌كه‌ی بۆ به‌شداربووان خسته‌ ڕوو و گوتی " ئه‌مانجمان به‌هێزكردن و به‌ره‌و پێشبردنی لایه‌نی هونه‌ری و ته‌نكیكی و پیشه‌ییه‌ له‌ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی تواناكانه‌. لایه‌نێكی تری ئامانجه‌كه‌ش به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی و هاریكاری و هاوبه‌شی نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌".

دواتر خوله‌كه‌ به‌هۆی داتاشۆوه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا خالد خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كانی یۆنسكۆ له‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ چوو، وا بڕیاره‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگایه‌كه‌ی ئه‌ڵمانی به‌رده‌وام ببێت و به‌شێكی مه‌یدانییه‌و به‌شێكیشی له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.