له‌به‌ر رۆشنایى برِیارو راسپارده‌كانى بهرِیوهبهرایهتى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستى و، به‌مه‌به‌ستى چۆنێتى جێبه‌جێكردنى بنه‌ماكانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن، به‌چاودێرى دكتۆر به‌ختیار محمد ئه‌مین یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى بۆ كاروبارى زانستى، لێژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆى سلێمانى به‌هاریكارى كۆمه‌ڵه‌ى مانگى سورى عێراقى خولێكى سىَ رۆژه‌ى له هۆڵى راپهرِین كرده‌وه.
له یه‌كه‌م رۆژى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌دا چه‌ند وته‌یه‌ك به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكه‌ش كرا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى بۆ كاروبارى زانستى له وته‌یكدا ئاماژه‌ى به‌پێویستى كردنه‌وه‌ى ئه‌و خولانه كرد بۆ زیاتر ئاگاداربوون له پاراستنى گیانى مامۆستایان و كارمه‌ندان و خوێندكاران، هه‌روه‌ك پاڵپشتى خۆشى بۆ جێبهجىَ كردنى بنه‌ماكانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له زانكۆى سلێمانى دووپات كرده‌وه.
پاشان له‌لایه‌ن دكتۆر ره‌زا حه‌سه‌ن حسێن سه‌رۆكى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له زانكۆى سلێمانى وته‌یه‌كى پێشكه‌شى ئاماده‌بووانى خوله‌كه كرد، رونیشى كرده‌وه له‌م خوله‌دا كه 47 لیپَرسراو له‌سه‌ر ئاستى زانكۆ و به‌شه‌كان به‌شداریان تێدا كردوه رۆڵى گرنگى ده‌بێت له ئاشناكردنى لێپرسراوان به‌بنه‌ماكانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى كه خۆى له پاراستنى گیانى خوێندكاران و كارمه‌ندان و مامۆستایان له زانكۆ و كۆلێژه‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
هه‌ر له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌دا دواى ناساندنى كۆمه‌ڵه‌ى مانگى سورى عێراقى به‌رنامه‌ى خوله‌كه ده‌ستى پێكرد كه تایبه‌ت بوون به ( بنه‌ماكانى فریاگوزارى سه‌ره‌تاى، نه‌خۆشى ئایدز، مادده هۆشبه‌ره‌كان، سیسته‌مى بهرِیوهبهردنى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى پیشه‌ى، قانون و رێنمایهكانى تایبه‌ت به‌ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و چه‌مكى ته‌ندروستى)، وانه‌كانیش له ماوه‌ى سىَ رۆژى خوله‌كه‌دا له‌لایه‌ن پزیشك و پسپۆرِو شاره‌زایانى بواره‌كه‌وه پێشكه‌ش كران.
له كۆتاى خوله‌كه‌شدا تاقیكردنه‌وه به‌سه‌ر به‌شداربووانى خوله‌كه كرا، هه‌روه‌ك به‌دابه‌شكردنى برِوانامهى رێزلێنان به‌سه‌ر لێپرسراوان و فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له كۆلێژ و به‌شه‌كان كۆتای به‌خوله‌كه هات.