"پێویسته هه‌موو قوتابییه‌كی ده‌رچووی پۆلی 12ی ئاماده‌یی خاوه‌نی ئیمه‌یڵ بێت، چونكه فۆڕمی وه‌رگرتن له خویندنی باڵا له رێگه‌ی زانكۆلاینه‌وه ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ 25/1/2011، كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی،به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیرانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی تری هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌رێوه چوو، چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ خرایه به‌رباس و گفتوگۆ و دانانی چاره‌سه‌ری بۆی.
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عهبدلولعهزیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهاتنی شاندی میوان، باسی له‌وه‌كرد، كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری یه‌كتری بۆ چاره‌سه‌ری و دانانی پلان بۆ لایه‌نه هاوبه‌شه‌كان په‌ره‌ی پێبدرێت، هه‌روه‌ك وتیشی " بۆ مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له ئاماده‌ییه‌وه بۆ زانكۆكان، ته‌نیا به سیسته‌می زانكۆلاین ده‌بێت و بۆ ئه‌م به‌مه‌سته‌ش بۆردیكی تایبه‌ت له نوینه‌ری زانكۆكان و به‌رپرسانی ئای تی پیكهینراوه، كه نوینه‌رێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی تێدا ده‌بێت".
پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ڕایگه‌یاند، كه له مانگی مایسی داهاتوودا، ته‌واوی پلانی وه‌رگرتنییان كۆتایی پێهێناوه‌و ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه پێویسته هه‌موو قوتابییه‌ك ئیمه‌یڵی خۆی هه‌بێت و شاره‌زای به‌كارهێنانی فۆنتی یونیكۆد ببێت و كاریش بۆ دروستكردنی كۆدی تایبه‌ت بۆ قوتابییان بكرێت " بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر قوتابییه‌و ببێته خاوه‌ن كۆدێكی تایبه‌ت و گشت زانیارییه‌كانی له‌و كۆده هه‌بێت".
له كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌ردوو به‌شی ئای تی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت كرایه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردن، له لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی و هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و هه‌موو بابه‌ته هاوبه‌شه‌كان و پیشنیازكردنی چاره‌سه‌ری بۆیان، وتیشی " له مانگی 3 كۆنفراسێكی زانستی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی میتۆدی مادده‌كانی خوێندن ئه‌نجامده‌ده‌ین و پێمانباشه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به قورساییه‌كی باشه‌وه تێیدا به‌شدار ببێت".