نوفمبر 2016

بۆ قوتابیانی تواناسازی

newsitem-1240-24.01.2012-ku.png

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌و‌ه‌ بۆ قوتابیانی تواناسازی؛ وه‌ك ئاگادارن به‌شێك له‌ قوتابی و خوێندكارانی تواناسازی، تاكو ئێستا پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌، كه‌ئه‌مه‌ش وای كردووه‌،باری ژیانییان قورس بێت له‌و وڵاتانه‌ی، كه‌ لێی ده‌خوێنن. دیاره‌ به‌شێك له‌و قوتابییه‌ خۆشه‌ویستانه‌ نیگه‌رانن و واتێگه‌یشتون، كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاهۆكاری دروستبوونی ئه‌و گرفته‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ روونیده‌كه‌ینه‌وه‌، كه نیگه‌رانی ئێمه‌ له‌ دواكه‌وتن له‌خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ بۆ خوێندكارانی تواناسازی، به‌قه‌د نیگه‌رانی ئه‌وان و زیاتریشه‌، چونكه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به‌ر له‌هه‌ر ده‌زگایه‌كی تر له‌ موعاناتی خوێندكار ده‌گات.هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵی زۆرمانداوه‌ و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی قسه‌مان كردووه و ده‌ره‌نجامی بێپاره‌یی قوتابی و خوێندكاران و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ له‌ روویی ئاستی زانستی و لایه‌نی ده‌روونیه‌وه‌، بۆیانمان روونكردۆته‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه‌، كه‌ له‌چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوودا پاره‌كه‌ خه‌رج بكه‌ن.

حه‌زده‌كه‌ین قوتابیان و خوێندكاران ئه‌وه‌ بزانن،كه‌ له‌ ئه‌لفه‌وه‌ تا ێی ئه‌و كێشه‌یه‌، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا لێی به‌رپسیار نییه‌، چونكه‌ وه‌زاره‌ت ئالیه‌تی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان و چاودێریكردنیانی له‌ ئه‌ستۆیه‌، نه‌ك پاره‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی، ته‌نانه‌ت پاره‌ی وه‌زاره‌تیش له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه وه‌كو لایه‌نێكی مه‌عنی سه‌رفده‌كرێت.

شایه‌نی باسه‌، كه‌ هه‌نگاوی جدیمان هاوێشتووه‌ بۆ به‌ دامه‌زراوه‌كردنی پڕۆسه‌ی ناردنی پاره‌ بۆ كاندیده‌كانی تواناسازی و له‌ ئاینده‌دا له‌ ڕێگه‌ی بانكی ئه‌لكترۆنیه‌وه‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ جێبه‌جێده‌كرێت، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانرێت بیرۆكراسیه‌ت كه‌متر بكرێته‌وه