ئه‌مڕۆ 10/12/2011، كاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ستافێكی وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌هلیه‌كان كۆبوونوه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا سوپاسی زانكۆ ئه‌هلیه‌كانی كرد و زه‌روره‌تی ئه‌و دانیشتنانه‌ی به‌وه‌ خسته‌ ڕو، كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كێشه‌كان ده‌بن و به‌یه‌كه‌وه‌ش ڕێگه‌ چاره‌ی باشتر بۆ كیشه‌كان داده‌رێژن گوتیشی " ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌ بۆ ئالوگؤركردنی بیر و ڕا سه‌باره‌ت به‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی خوێندنی باڵا". جه‌ختی له‌سه‌ر دڵنیایی جۆری كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه وه‌زاره‌ت هاوكاری ته‌واوی زانكۆ ئه‌هییه‌كان له‌ چوارچیوه‌ی یاسادا ده‌كات. وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی زانكۆكان به‌یه‌كه‌وه‌ پێداگیر و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پاراستنی دڵنیایی جۆری و ئاستی زانستی زانكۆكان.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕینمایی درا، كه‌ له‌مه‌ودوا زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له‌ كاتی پڕ نه‌بوونه‌وه‌ی كورسیه‌كانیان به‌ قوتابیانی ده‌رچووی ئیمساڵ، ده‌توانن به‌قوتابیانی ساڵانی پێشوو تر پربكه‌نه‌وه‌. ێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌پێی ڕێنماییه‌كان ساڵانه‌ ڕێژه‌ی 80%ی كورسیه‌كانی خوێندن له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كان بۆ ده‌رچووی خویندكارامی هه‌مان ساڵه‌.

زانكۆ ئه‌هلییه‌كان به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پابه‌ند بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌و ڕێنماییانه‌ی،كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌رده‌چن. سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری، وه‌زاره‌ت زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی، كه‌ ده‌توانن ڕێنماییه‌كانیانی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێێ بكه‌ن، یان ئه‌و ڕێنماییانه‌ی، كه‌ خۆیان هه‌یانه‌، ئه‌ویش به‌ مه‌رجێك له‌ زانكۆیه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌یی وه‌رگیرا بێت.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه‌ دیاریكردنی كۆنمره‌ی قوتابیان بۆ وه‌رگرتن له‌ خزمه‌تی ئاستی زانستی و هه‌نگاونان بۆ به‌یانیه‌كی پڕشنگدار دایه‌. هه‌ره‌وه‌ها باس له‌وه‌ش كرا،جه‌خت له‌سه‌ر هاندانی خوێندكاران كرایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و به‌شی زانستیه‌كان بڕۆن و له‌ ناوه‌ندی وه‌رگرتن، هه‌ڵبژاردنه‌كانی قوتابیان له‌ كۆلیژ و به‌شه‌‌ زانستیه‌كان فراوانتر بكرێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌، ڕێنمایی درا به‌وه‌ی ده‌رگای زانكۆ ئه‌هلییه‌كان به‌ڕوی قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاوه‌ڵا بكرێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك پله‌ی به‌رز و ئاستی زانستی باش و دڵنیایی جۆری له‌به‌رچاو بگیرێت.

له‌ كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆك زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایان كرد له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكانه‌ و ڕاشیانگه‌یان، كه‌ ئه‌وان وه‌كو زانكۆ ئه‌هلیه‌كان هه‌مان ئامانجیان هه‌یه‌ بۆیه‌ پابه‌ند ده‌بن به‌و ڕێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.

نوفمبر 2016