ڕاگه‌ياندنێك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستيه‌وه سه‌باره‌ت به خۆپيشاندانی مامۆستايانی كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دين؛ مامۆستايانی كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دين نيگه‌رانی خۆيان سه‌باره‌ت به گۆڕانكاريه كارگيڕيه‌كانی ناو زانكۆكه‌يان ده‌ربڕيوه. لێره‌دا ڕايده‌گه‌يه‌نين كه‌وا:
- ئه‌و كێشه‌يه له ناو زانكۆی سه‌لاحه‌دين سه‌ری هه‌ڵداوه و چاره‌سه‌ريه‌كه‌شی هه‌ر له ناو خۆيدايه و هيچ په‌يوه‌نديه‌كی به وه‌زاره‌ته‌وه نيه. پێشنيازی وه‌رنه‌گرتنی قوتابيان له كۆلێژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی زانست و وێژه‌يی، به بڕياری ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دين بووه، هه‌روه‌ك له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ياندا له ١٥/٦/٢٠١١ دا تۆمار كراوه و به نامه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ له ٢٠/٦/٢٠١١ بۆ په‌سه‌ند كرد‌ن بۆ وه‌زاره‌ت نێردراوه. بۆيه په‌يام و گفتوگۆی مامۆستايان ده‌بێ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بكرێ و كێشه‌كه‌يان له‌وێ چاره‌سه‌ر بكرێ.
- گۆڕانكاری له په‌يكه‌ری كارگێڕی و كارا كردنی پڕۆسه‌ی بڕياردان له ده‌سه‌لاتی زانكۆ و وه‌زاره‌تدايه. ئه‌و گۆڕانكاراينه‌ی كه ئه‌نجام دراون له به‌رژه‌وه‌ندی مامۆستايان و قوتابياندايه، و هيچ پۆستهه‌ڵگر و مامۆستيه‌كيش بۆ خاتری ڕێگرتن له پڕۆسه‌ی چاكسازی مافی ڕاگرتنی ده‌وام و زه‌ره‌رمه‌ند كردنی قوتابيانيان نيه.
- ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت له به كۆی ده‌نگ بڕياری داوه كه پۆسته كارگێڕيه خاوه‌ن ئيمتيازه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه و هاوكاری نێوان مامۆستايان زياتر بكرێت و چيتر ڕێگه به به‌فيڕۆدانی ماڵ و سامانی ميلله‌ت نه‌درێت. هه‌ر زانكۆيه‌كيش ئازاد بووه له چۆنێتی جێبه‌جێ كردنه ئه‌و بڕياره، بۆيه‌ش ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دين له كۆبوونه‌وه‌ی ١٥/٦/٢٠١١ دا ئه‌و بابه‌ته‌ی تاوتوێ كردووه و بۆچوونه‌كانی يه‌كلايی كردۆته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی بنێرێت. دياره دوای په‌سه‌ند كرد‌ن بڕياره‌كان به‌بێ كێشه و گرفت له سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمدا له زاخۆوه تاكو كه‌لار جێبه‌جێ كراون.
- به‌لامانه‌وه داواكاريه‌كه‌ی ئه‌و پۆستهه‌ڵگر و مامۆستا به‌رێزانه له جێگه‌ی خۆي‌دا نيه چونكه داوای ئه‌وان بريتيه له پاراستنی سيسته‌می ئێكسپايه‌ری كۆن و ڕێگرتن له چاكردن و ڕيفۆرمی سيسته‌می خوێندنی باڵا. وه‌ك دياره له ده‌ره‌نجامی ڕيفۆرمی په‌يكه‌ری كارگێڕی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دين هيچ مافێكی ئه‌وان و قوتابيان پێشێل نه‌كراوه و كار‌و ژيان و بژێويان وه‌ك جاران پارێزراوه، بگره له‌مه‌ودوا به هۆی گۆڕانكاريه‌كان كواڵيتی خوێندن به‌رزتر ده‌بێته‌وه و به هۆيه‌وه ڕێز و پايه‌ی مامۆستايان له نێو قوتابيان و خه‌ڵكی هه‌رێمدا به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
- وه‌زاره‌تمان له نزيكه‌وه چاودێری گفتوگۆكان ده‌كات و ئاماده‌يه هاوكاری سه‌رۆكايه‌تی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نه به‌رێزه‌كه‌ی بكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان. خۆ ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزی چوون و مافی مامۆستاكانی تر و مافی قوتابيان كه‌وته مه‌ترسيه‌وه، ئه‌وكات له وه‌زاره‌ته‌وه به ڕاسته‌وخۆيی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان ده‌كرێت.