نوفمبر 2016

بۆ داواكارییه‌كانی نێردراوانی تواناسازی

newsitem-1128-02.10.2011-ku.png

بۆ ئاسانكاری نێردراوانی تواناسازی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تواناسازی ئیمه‌یڵێكی ته‌رخان كردووه‌ تایبه‌ت به‌ داواكاریه‌كانی ئێوه‌ی به‌رێز. بۆ ئه‌م  مه‌به‌سته‌ش  فۆرمی داواكاری له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاگادارییه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ تا به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان و خێرا داواكارییه‌كانتان بگات به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان.

نێردراوی خۆشه‌ویست پێویسته‌ دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی داواكارییه‌كان ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه‌ له‌ فۆرمه‌كه‌ داواتان لێ كراوه‌، هاوپێچی بكه‌ن.
 
بۆ له‌مه‌ودواش داواكاریه‌كانتان ته‌نیا له‌ رێگای ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر داواكارییه‌ك به‌هه‌ر رێگایه‌كی تر فه‌رامۆش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ماندوونه‌بوونی ئێوه‌یه. بۆیه‌ داواتان لێ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆتان و بریكاره‌كانتان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مه‌كه‌ن، له‌وه‌ش دڵنیا بن كه‌ داواكارییه‌كانتان كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی.
 
hcdp.pay@mhe-krg.org